ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

عەلی زەیدی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی کرد

ۆبوونەوەی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەگەڵ فەرماندەیی هێزی ئاسمانی

پووختەی هەواڵەکە:


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی کرد و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی توانای بەرگریی ئاسمانی کرا.


ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هەریەک لە عەبدولئەمیر شەممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و عەبدولئەمیر یارەڵا، سوپاسالاری عێراق ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی زەیدی و فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی

  • بنیاتنان و پەرەپێدانی توانای بەرگری ئاسمانی و بەهێزکردنی ئامادەباشی
  • گرەنتی پارێزگاریکردن لە ئاسمانی عێراق و سەروەرییەکەی بکات
  • تاوتوێی گرێبەستەکانی  سیستمی پێشکەوتوو بۆ بەرگری ئاسمانی

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پلانی بونیادنان و پەرەپێدانی توانای بەرگریی ئاسمانی و بەهێزکردنی ئامادەباشییان، بە جۆرێک گرەنتی پارێزگاریکردن لە ئاسمانی عێراق و سەروەرییەکەی بکات.

دابینکردنی سیستمکی پێشکەوتووی بەرگری ئاسمانی


هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ لەسەر ئەو گرێبەستانە کراوە، کە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان کراون، بۆ دابینکردنی سیستمی پێشکەوتوو بۆ فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی و جەختلەوە کراوەتەوە، بەپەلە ئەو گرێبەستانە جێبەجێکرێن، تاوەکو ببێتە هۆکاری تەواوکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و توانای چاودێریکردنی کایەی ئاسمانیی عێراق و کۆنتڕۆڵکردنی.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close