لە سایەی بیرەوەری ڕۆژە ڕەشەکانی ئەنفالدا:
چارەنوسی کۆرپەیەکی شیرەخۆرەلەنێوان مانو نەماندا
برایم محێدین عارف
لە ڕۆژانی بەڕێکردنی شاڵاوە ڕەشەکانی ئەنفالدا بۆدوورکەوتنەوەو جێهێشتنی ناوچە مەترسیدارەکان کەبەڕەبیەو هێزی بێ شوماری دوژمن تەنرابون،بۆگەیشتن بە پەناگەیەکی ئارام و حەسانەوەی هێزی ماندوی پێشمەرگە،لەشوێنێکدا نەدەسرەوتین،هەمیشەبێ وەستان وبێباکانە بە شەکەتی وماندوبون وشەونخونی زۆرەوە لەجوڵەو ڕۆیشتین بەردەوام بوین،ڕێکردن بێ وەستان وپشودان بۆ سەروو خوار، هەردەو تەختایی شوێنی لاچەپ و پەناگا، کوێرە ڕێمان دەگرتەبەر،ڕێکردن بە ئاراستەی هەمو ناوچەکاندا بەردەوام بوو، زوو زووئاراستەی ڕێگاکانی ڕۆیشتنمان دەگۆڕی،لەپێناوی کەشف نەبونی هێزی پێشمەرگە،شیوو دۆڵ، دەشتودەر،هەورازی هەناسەبڕونشێوی سەختی دابەزینمان تەیدەکرد، چون بۆشوێنە تەریکوعاسیەکان،بێوچان درێژەی هەبوو،ڕۆژ زۆرتر تەرخاندەکرابۆ خۆحەشاردان وڕۆیشتن لەدۆڵ و نشێوەکاندا،شەوانیش بۆ ڕێگابڕینی دەشتوتەختایو شاخوشوێنە بەرزەکانی کەلەڕەبیەکانی دوژمنەوە دیاربون،تالەدوورەوە دەرنەکەوین،لەهەرشوێنێ ڕژێم هەستی بە بونمان بکردایە دەیداینە بەر ڕاجیمەو تۆپی دووڕ هاوێژی هەڵگری چەکی کیمیاوی،کیمیاویش تاکە چەکێک بو هیچمان لەگەڵیدا پێنەدەکرا لەڕووبەڕووبونەوەدا،بەنیاز بوین لەدەڤەری ئاشە تەنەکەی کەناری ڕووباری باسەڕەی نزیک گوندی هەشەزینیەوە لە ڕووبارەکە بپەڕینەوە بەری ناوچەی هەمەوەند،چونکە پێشتر بواری هاتنی باراش و کۆکردنەوەی چیلکەوچەواڵی چونی کچان بوو، بواری پەڕینەوەی هەبوو بۆ بەری ئەوبەری هەمەوەند، شەهیدحەمەڕەش بۆپشکنین وزانیاری کۆکردنەوە،وەک شارەزاومێرخاس چوبوە ناوچەکەو کێوماڵی دەڤەرەکەی کردبوو، دڵنیابوین کە بواری پەڕینەوەکەمان لەڕووباری باسەڕەوە بۆ بەری هەمەوەند، دوژمنی لێنیە،ناوبراویش لەبەری هەمەوەندەوە بەرانبەرئاشەتەنەکە چاوەڕێی هێزەکەی دەکرد تاپێیبگەین،چوبوەبەری ئەوبەری ڕووبارەکەو بەرانبەر ئاشەتەنەکە بەبەرزاییەکەوە چاوەڕوانی گەیشتنی هێزەکەی پێشمەرگەبوو، دوای جەخت کردنەوە لە باری ئاسایش لەبەری ئەمبەری ڕووبارەکەش دڵنیابوین ،هیچ هێزێکی دوژمن لە نزیکی بواری پەڕینەوەکەمان بونی نیە، ملی ڕێمان بەرەو ئاشەتەنەکە و بواری پەڕینەوەکە گرتەبەر، شەهید حەمە ڕەشیش جاروبار بە فیکەیەک ئاماژەی بۆپەڕینەوە ڕووەو شوێنی دانیشتنەکەی خۆی بۆ دەکردین،تا ئاراستەی ڕۆیشتنەکە بەرەو ئەوبڕوات.برادەرانی (حرکە دیموقراطین عراقین) لەگەڵمان بون،کە بزوتنەوەیەکی عێراقیانە بون،لایەنگری شۆرشی عەبدولکەریم قاسمبون،هەندێکیان خێزاندار بون، خێزانەکانیان بەڕوخساری تێکچوی ماندوو شەکەتی و برسێتیەوە هاوشانی پیاوەکان دەڕۆیشتن، چونکەکەمتر شارەزای ناوچەکە بون، لە ئەنجامی ڕێکردن،شەکەتی و ماندوو بون برسێتیەکی زۆریان چەشتبوو، ژنی یەکێک لە خێزاندارەکان منداڵێکی کۆرپەی شیرەخۆرەی پێبوو، لەو نەهامەتیەی نەبونی خواردنو ڕۆژە ڕەشانەی ئەنفالەکاندا، بونی منداڵی شیرەخۆرە،گرفتێکی گەورەبوو،چونکە خواردن بۆ گەورەکان دەست نەدەکەوت چ جای شیری منداڵ،منداڵەکە ماوەیەکی زۆر بوو سکی چوبوو، توشی وشک هەڵاتن و چرچ و لۆچی پێست ببوەوە ئاولەلەشیدا نەمابوو، منداڵەکە هێزی لەبەر بڕا بوو، باریک و بنێس، نەیدەتوانی بە دەنگی بەرز بگریەت،جارو بار دەنگێکی بێزارکەری نوزەی لێوە دەهات،منداڵی ساوا کەنەخۆش دەکەوێ و سکی دەچێت تەواو بێ هێزو باریکو بنێس دەبێت،ڕەنگی ڕەش هەڵدەگەڕێت،دەنگی دەرنایەت، دایکەکە خۆی لەبرسا وشکهەڵاتبوو ،پێستی نوسابوبەسنگیەوە منداڵێکی شیرەخۆریش لەڕۆژگارێ وادا بەردەوام مەمکت بمژێ هێندەی تر لە ژیان هەراسانت دەکات، لەڕۆژی وا نەگریسیشداکەس وەهانای کەسەوە نایەت،لەکوێ؟ سەرچاوەی دابینکردنی شیری دایک یا شیری قتوی بۆ مناڵێکی ساوا پەیدا دەبێ ؟کەدایکەکە خۆی خواردنی نەبێ بیخوا بێگومان شیری بۆ منداڵەکەشی نابێت! ناوچەکەش چۆڵومەترسیدار بێت،گوندەکان نەمابن،بێگومان شیری ئاژەڵیش دەس نەدەکەوت. منداڵەکەجۆرێک تەواولاوازوبنێس و بێحەواس و بێهێز بو بوو، ئێسکەکانی بەدەرەوەبون،هێندەتوشی سکچونو وشکەوەبونی لەش بە گشتی هاتبوو،کەدەگریا پەراسوەکانی هەمو بەدەرەوەبون، پێستی سکو پشتی چرچوچاڵ وپڕلۆچ و پێچ دەهاتنە بەر چاو،بەحاڵ و دوورە دەنگ نوزەیە دەردەهات، تەنانەت توانای گریانیشی نەبوو ، هەر دەکروزایەوەو دەنگێکی زۆرکزی بێ توانای نیمچە زیندوی لێوە دەهات،لەدەنگەکەوە تێدەگەیشتی دەنگی منداڵێکێ بێنازی وشک هەڵاتوی بێ ئاووشیرو پشودانە لە نێوان ژیانێکی مان و نەماندا، نوزەکەش بۆئێمەی ڕێ بڕی ناوڕەتڵەکە زۆرناجۆر بوو، دەنگی گریانەکە تۆنێکی بەرز نەبوو، بەڵام مایەی کەشفکرن بوو کاتێک بەنێو ڕەبیەکاندا ڕێماندەکرد بۆ پەڕینەوەلەڕێگەسەرەکیە قیرتاوکراوەکەی نێوان دەربەن باسەڕە-شارۆچکەی سەنگاو، چونکە لە شەواندا شەپۆلی دەنگ زیاتر دووری دەبڕێ، ڕەنگەببوایەتە هۆی کەشفبونمان، چونکە وەرزی بەهار بوو کەش فێنک بوو، لە کەشی فێنک و کپ و خامۆشدا دەنگەکە مەدای زیاتری دووری بیستنی دەبڕی، ڕووەو مۆڵگەی هێزەکانی دوژمن، لەشوێنە هەستیارەکاندا برادەران هەموچاویان دەبڕیەسەر منداڵەکەو مەترسی کەشف بوونیان دەهێنایەوە گۆڕێ، دایکەکەش هەستی بەشەرم وبێدەسەڵاتی ووەڕسکردنی زیاتر دەکرد، کەمنداڵەکەی مایەی جاڕسبون و بێزاری هێزەکەی پێشمەرگەکان دەبێت، هەڵوێستەکە هێندە بۆدایکەکە مایەی شەرمەزاری بوو کە نیگات بۆ دەک دەمک و چاویت دەخوێندەوە،هەستت دەکرد، لە کەناری. بڕیارێکی پڕ مەترسیدایە دوودڵێ ونیگەرانیەکی زۆر بەرۆکی دەگرێت، دەبێت بڕیارێلی جەسورانە بدات،دیمەنەکە وا دەگوزەرا کە جار هەبوو دایکەکە دەچوەوە بەپێستەکەی خۆیداو ئاواتی دەخواست بتوانێ مناڵەکە بگەڕێنێتەوە ناو سکی تا دەنگی دەرنەیەت ونەبێتە هۆی کەشفبونی ڕەتڵەکە، بشتوانێ منداڵەکە لە دەس نەدات وهەڵی بگرێت، تا چارە نوسێکی هاوبەشی خۆی و کۆرپەکەی لە گەڵ بەڕێکردنی دڵە راوکێی بەردەوامدا لەگەڵ جوڵەی ڕەتڵەکەدا تەکانی دەدا، هەرچۆمێک بوو بە ترس و گینگڵدانی زۆرەوە لە ڕووباری باسەڕە پەڕینەوە، ڕوومان کردە تاوێرو کەندەڵان و لێواری ئەوبەری ڕووبارەکە، ڕاستەخۆ بێوچان ڕووەو بەرزایییەکانی ئەوبەری کەناری ڕووبارەکە هەنگاومان دەنا،لەگەڵ هەورازبڕین وسەرکەوتن بەرەوبەرزاییەکانی ئەوبەر، شەهید حمەڕەشمان بینی،بەسەر بەرزیەکەوەبوو بۆی دەڕوانین،هیچ نەوەستاین، شەهیدحەمە ڕەشمان جێهێشت کاتێک لە سەر بەرزاییەکی بەری ئەوبەری ڕووبارەکەوە لەسەر تاوێرێک چاوساخی پەڕینەوەی ڕەتڵەکە بوو تا هەمو پێشمەرگەکان پەڕینەوە،لەدواییدا گەڕایەوە هەردەو دەشتە کاکی بەکاکیەکەی گەرمیان،هەرزوو بڕیاری دابوو گەرمیان جێنەهێڵێت،بەهەردەو دۆڵوبڕینی بەرزیو نزمیەکانی لای سەرووی گردی باوەلیاسدا ڕووەو پەڕینەوەی جادەی قیری ڕێگای سەنگاو-دەربەند باسەڕە ملی ڕێگامان گرتە بەر،نزیک بەجادەکە بوینەوە،هەمو گیانمان لەهەستدا کۆکربوەوەکە کەس دەنگێ نەبیستێ، دەبوو نوزەو دەنگ لەکەسەوە دەرنەیەت،پەیام لە پێشەوەی ڕەتڵەکەوە بۆدواهەمین کەسی ڕەتڵەکە هات،(کەس دەنگی ڵێوەنەیەت)،هەمو بێ دەنگ بوین،کەس ورتەی لێوەنەدەهات،تەنانەت دەبوکۆنترۆڵی کۆکەو پژمینیش بکەیت،لەساتی وا کپ و بێ دەنگیدا هەمودەنگێ بە ئاسانی تا ماوەیەکی دوورمەودا دەبیسترێت، لەودۆخەدا ڕەچاوی مەترسی بونی کەمین لەڕێگەکەدا وکەشفبونمان لەلایەن ڕەبیەکانەوە هەبوو،پێش گەیشتن بەڕووکاری تەختایی ڕووی جادەکە تاوێروبنکەنێک بوو ، باوو باران نەیدەگرتەوە، کەسەر تاوێرو بنکەکەت بۆردەدا،دوای ماوەیەکی کورتی بڕینی تەختایی، دەگەیشتیە کەناری جادە قیرەکە، منداڵەکە لە نوزە نوزی ئەنجامی وشکبونەوەو بڕستی برسێتی بەردەوام بوو، هەرچەندە بەحاڵ دەنگی دەردەهات،بەڵام لە شەوانی فێنکی بەهاراندا لەو کەشە بێ دەنگەدا ،دەنگەکە مایەی بیستن بوولەدوورەوە. ،بەچاوی خۆم بینیم دایکەکە منداڵەکەی لەبن تاوێرەکە داناو نیگایەکی بۆ کرد، وەک هەڵوێستێ ناجاری جێی هێشت،بێ ئاوڕدانەوە بۆ دواوە گوڕیدایەبەرخۆی بۆگەیشتن بە پەڕینەوەی ڕێگەکە تا لە کاروانی ڕەتڵەکە دوانەکەوێ ولەشوێنی خۆیدا لەناوڕیزەکەدا ڕێگەکە ببڕێ ،چونکەدایکەکە ڕەچاوی چارەنوسی منداڵەکەی لەمردندا دەبینیەوە، چ جای نوزەی منداڵەکە کە مەترسی بیستنی دەنگی لە ڕەبیەکانی ئەمبەرو ئەوبەری ڕێگاکەوە لێدەکرا ،مناڵەکە لەگەڵ بەردەوامی سک چوندا،شلەمەنیشی پێنەدرابو جگە لە وشکبونەوە، مەترسی هەوکردنی ڕیخۆڵەکانی لێدەکرا،ئومێدی مانەوەی ژیانی کەمبوو دەرمان و پێداویستی سکچونی منداڵ،لەناوکۆڵە پشتیەکانی ئێمەی کارمەندە تەندروستیەکانیش دەسنەدەکەوت، چونکە ئەودەرمان وکەرەسە پزیشکیانەی هەڵمان گرتبوو. بەشی چارەسەری کەرەسەی تەداوی برین بوو، دەرمان وشروبی منداڵ جێگەی زۆردەگرت لە کۆڵەپشتداو پێداویستی سەرەکی پێشمەرگەش نەبوو،پێداویستیە سەرەکیەکانی فریاکەوتنی پێشمەرگە،کەرەسەی دوورینەوەو پێچانەوەو لەفاف و گۆزو مادەکانی تەداوی بوو، هیچ ئومێدێکی چارەسەری منداڵەکە لە ئارادا نەبوو، لەگەڵ جیهانی تایبەتی بەردەوامی نوزەی منداڵەکەوجێهێشتنی له پەناگەکەدا جوتبوم ، لێکدانەوەو گینگڵدانی بەردەوامی چارەنوسی منداڵەکە هەرلەمێشکمدا دەهات و دەجوو، نەشمدەتوانی هیچ کارێک ئەنجام بدەم، ئەوساتەی دایکەکە منداڵەکەی بەنوزەیەکی دەرنەهاتوەوە لەبن تاوێرەکەدا جێهێشت،بۆهەتاهەتایە بە کامێرای مێشکم تۆمارکراو لە هزرمدا دەهات و دەچوو لەبیرم نەدەچوەوە، هەندێ لە پێشمەرگەکان نیگایەکی سۆز ئامێزیان بۆمناڵەکە کرد ، کە بەردەوام بوولە نوزە کردن هێندەی من چاوم لێبوو کەس لەبەر پەرۆشی پەڕینەوە خودی خۆی لەجادە قیرەکە،دەسی یارمەتی بۆ مناڵەکە درێژ نەدەکرد و ئاوڕی لەمنداڵەکە نەدەدایەوە،جگە لەنیگایەکی تیژ ڕەوی بێدەسەڵاتانەی دایکەکە نەبێت، کاتێک کەمێک دوور کەوتەوە و گەیشتە ڕیزەکە هیوا بڕاوانە ئاوڕێکی بۆ جگەر گۆشەکەی دایەوە، ئیتر نەدایکەکەو نە پێشمەرگەکانی دواوەو پێشی ئاستی شوێنی جێهێشتنی منداڵەکە، لە لێپرسراوانیش کەسم نەدی بە هانای منداڵەکەوە بچێت هەمەو بە مەبەستی جێنەهێشتنی ڕەتڵەکە لەڕۆیشتن بەردەوام بون. هەستت دەکرد دایکەک خۆی لەمنداڵەکە زیاتر هەراسانی برسێتی و شەکەتبون ببوو، سیمای نائومێدی،شەکەتی ،بێهێزی،بەتەوێڵیەوە دیاربوو، هێندە منداڵەکە مەمکە وشک هەڵاتوەکەی دایکەکەی مژیبوو ،هێزی تیا نەمابو وڕێگەکەببڕێت، هەمیشە بۆشایی لەنێوان دایکەکەوکەسی پێشەوەی لەڕەتڵەکەدا دروستدەبوو ، بە زۆر هەنگاوی دەنا دیاربوو ماوەیەکی زۆربوو منداڵەکەی بە باوشەوەبوو ، هەراسان و بێ ئومێد بوو بوو لە ژیان، نە خوازەڵا منداڵێک ببێتە هۆکاری چارەنوسێکی نادیاری رەتڵی پێشمەرگەکان، دایکەکە گەیشتە ترۆپکی بێ ئومێدی و لەناچاریدا منداڵەکەی جێهێشتبوو ،هەروەک مردنی منداڵەکەی بەلاوەمسۆگەر بوو بێت ، ئەو بڕیارەی دا، گەیشتینەنزیک جادەکە، ڕەبیەکان تەڵقە تەنورەیەکیان هەڵدا هەموی ڕەتڵەکە خۆی دا بەزەویدا لەترسی کەشفبون و بینینمان لەلایەن ڕەبیەکانەوە، پێدەچو ڕەبیە نزیکەکانی چواردەورمان هەستیان بە جموجۆڵێک کردبێت،دوای ماوەیەک بێدەنگی و چاوەڕوانی و خۆ مەڵاسدان لەسەر زەویەکە هیچ ڕووینەدا ، کەڕووناکی تەڵقەتەنورەکە خامۆش بوەوە،جارێ تر تاریکی باڵی بەسەر سروشتدا کێشا، چوارپێشمەرگەی گیان فیدایی لەسەرجادەکە بونە پەناگەیەکی ئارام بۆ پەڕینەوەی هێزەکە،میللیان ڕاکێشاوخۆیاندابە زەویدا،بونەچاودێری یەک بەیەکی پەرینەوەی ڕەتڵەکە،تا هەموو پێشمەرگەکان پەڕینەوەولە جادەکە دوورنەکەوتنەوە،چوار پێشمەرگەکە هەڵنەسانەوە، کەگەیشینە بەری ئەوبەری جادەکە،ئاهێکمان هاتەوەبەردا هەستمانکرد لەگەورەترین مەترسی ئەو شەوە ڕزگارمان بوو، چونکە پێشمەرگەکان کەنەفت و برسی، کەم خەوو ، بێ ورە ، ميرخاسیەکەی ڕۆژانی پێشتریان لە لا نەمابوو، چونکە ڕەبیەکان زۆرنزیکبون لەجادەکەوە،دەبوو هەر لەجادەکەبپەڕینەوە لەوشەوەداو نەکەوینەوە شەو،نیوە شەوێکی درنگ و نیوە نوتەک گەیشتینەگوندی باوەفەتی،هێشتا شاڵاوی ئەنفال نەگەیشتبوە گەندەکە، دەکەتە سنوریج ئەنفالی سێ وە،،ئێمەی برسی، ماندو،هیلاک،چوینە دوکانێکەوە بە بسکیت خواردن خۆمان تێرکرد، هەندێ لەپێشمەرگەکان ڕۆژی دواتر توشی کێشەی گەدەبون،چونکە بسکیتەکان چەور بون و جێی نانی نەدەگرتەوەو ئازاری گەدەی دەدا دواتر سکچونیشی لێکەوتەوە. شەو لەودەڤەرەدا ماینەوە،، ڕۆژی دواترچوینەگوندی چیاسەوز،لەبەرئەوەی ماوەیەک بوو ئاوەدانیمان نەدیبووگوندەکەش هێشتا ئاوەدان بو،دەستی شاڵاوی ئەنفالی پێنەگەیشتبوو ، چونکە قۆناخ بە قۆناخ گوندەکانی دەگرتەوە،بەلامانەوە سەرنج سەرنج ڕاکێش بوو، گوندەکانی سنوری مەڵبەندی دووی ئەو کاتە ئاوەدان بوودوو ڕۆژ لە گوندەکەدا ماینەوە، پشویەکی باشماندا،ڕۆژێک چێشەنگاوێکی خۆرەتاوی بەهاری بوو،لە ناوگوندەکەدا بەرەو حەوزوسەراوی دێیەکە ڕێم دەکرد،چاوم تەقی بە دایکومنداڵەکەدا، کەوتمە نێوان هاوکێشەی ئاڵۆزی لێکدانەوەی ڕاستی و خەیاڵ ،دیمەنی بەری ئەوبەری ڕووباری باسەڕە هاتەوەبەرچاوم، واقم وڕما،هەڵوێستەیەکم کرد، هەستم کرد خۆم و دیمەنەکە لە نێوان هەڵوێستێکی سەترو سەمەرەی ژیاندا دەبینمەوە، من منداڵەکەم بە جێهێڵراوی لەبن تاشە تاوێرێکدا بێ سۆز بینی ،ئێستا لەباوەشی سۆزی دایکیدایە،تیلە نیگایەکی پەرۆشانەی ترم کردە منداڵەکە لەباوەشی دایکەکەدا،تاجەخت لەڕاستیو خەیاڵی دیمەنەکەبکەمەوە، منم !…من نیم! چ دۆخێکی دەروونیە تێ ی کەوتوم!هەمان منداڵی پێشوتربوو،هەمان نوزەو وێنەی منداڵەکەی گوێ چەمی باسەڕەم کەوتەوە بەر گوێ ،بەڵام بەدیمەنوسیمایەکی جیاوازەوە، کە ئومێدیی مانەوەو لە دەستنەدانی منداڵەکەم لە تەوێڵی دایکەکەدا دەبینی توشی تێڕامانێکی زۆری دوودڵی بوم،دووبارەجارێ ترگوێم بۆ دەنگی مناڵەکە هەڵخستەوە،هەمان دەنگ بوو بەڵام بەگوڕێ بەرزتر، پێدەچو مناڵەکە ئاهێکی وەبەرهاتبێتەوە و سکێکی تێری بە خۆوە بینیبێت،هەمو وزەوتوانای گیانم بۆ ڕۆیشن بەرەو دایکەکە کۆکردەوە، بەپەلەخۆم گەیاندە دایکەکە،ویستم بزانم چۆن منداڵەکەی پێگەیشتۆتەوە لەکاتێکدا لە پەناگەیەکداجێی هێشتبوو،لە خێرایی هەڵمەتی هەنگاوناندانازانم چۆن گەیشتمەدایکو منداڵەکە،بە پەرۆشەوە پێمگوت: مەگەرلە فڵانەشوێندامناڵەکەت جێ نەهێشت؟
چۆن بەدیداری شاد بویتەوە؟
بەچاوی فرمێسکاوی و دڵی پڕتاسەوە، بەڵام بوێرانەترلە خاران هاتە پێش چاو، وتی:من پێم نا بەجەرگی خۆمداولە پێناوی پاراستنی گیانی پێشمەرگەکاندا،ئەوکارەم کرد،وتم: منداڵێک تیاچێت ، زیانی کەمترە نەک ڕوودانی شەڕوگیانی چەند پێشمەرگەیەک،کەچی هەرپێشمەرگە فریامان کەوت،و بارەکەی ڕاست کردەوە.پێشمەرگەیەک لەدواوە منداڵەکەی هەڵگرتبو لەکاتی پەرینەوەی نزیکی ڕەبیەکاندا سەردەمی منداڵەکەی داپۆشیبو تانوزەی مناڵەکە دەرنەچێت و کەس دەنگەکە نەبیستێت دوای پەڕینەوە لە جادەکە مناڵەکەی گەیاندبۆوە دایکی،.پێدەچو دایکەکە لەگوندی چیاسەوز کە هێشتا ئاوەدانبوو، دەرمانی سکچون ودژەهەوکردنی بۆ منداڵەکە پەیدا کردبێت، چونکە یەک دوو ڕۆژ بوو، بە پیادە ڕێو بەدزیەوەخەڵک دەچونە ناو چەمچەماڵ وچیت بویستایە بۆتیان دەهێنا، گۆڕانی سیماو ڕەنگی منداڵەکە هەست پێدەکرا، کەمێک باشتربونی باری تەندروستی تا ڕادەیەکی کەم هیوای ژیانی بۆ منداڵەکە گەڕاندبۆوە.هەندێک کەسوکاری پێشمەرگە لە شارەکانەوە بەدزی و نهێنی هاتنەلای پێشمەرگەکان و یەکتریان دەبینی. باروو دۆخەکە ئاڵۆز بوو، ژیان بەرەو چارەنوسێکی نادیار هەنگاوی دەنا،دوو کەسی ناوداری پێشمەرگە تەسلیم بونەوە، تەواو ورەی پێشمەرگەکان ڕووی لە کزی کرد، هیچ ئاییندەیەکی ڕوون بەدی نەدەکرا،هەندێ پێشمەرگە لەگەڵ کەسو کارەکەیدا ڕۆیشتنەوە ناوشار، یەکێک لەوانە (د.کاوان)کە کادرێکی تەندروستی تیپی (57)سەگرمەبوو،دوای ڕاپەڕین زانیم دوای تەسلیم بونەوە لەئەنفالدا بێسەرو شوێن کراوە .چیاسەوز، گوندێک بوو نزیک بوو بە چەبدەها شیوو دۆڵی تەڕو نابەناوو هەزار بە هەزاری تەڕو پاراوی ناوچەکە،کەبەهارێکی ساڵێکی پڕ بارانی هاتبوو ،زۆربەی دۆڵو شیوەکان ئاوی تیابوو،هەمو جلوبەرگەکان، و تاخۆشمان شۆرد، پشویەکی باشماندا، بەرگئکی شەکەتی و تۆزو خۆڵی گەرمیانمان لە خۆمان کردەوە،ڕەنگێکی ئاوەدانی کەممان بۆ گەڕایەوە. گوندی چیا سەوزبوە یەکەم وێستگی پشودانمان لە سەردەمی ئەنفالدا، گوڕێکی ورەو تینی دایەوە پێشمەرگەکان، چونکە چەند ڕۆژێک بێ دوودڵی و ترسی هێرش ماینەوەو بێ خەمی ڕەچاوی هێرش چونکە هێرشەکانی قۆناخی ئەنفالی سێ دەستی پێنەکردبوو ماوەیەک حەساینەوە،دوواتر دووبارە دەستمان کردەوە بە ڕێگە بڕینی. بێ ووچان، بەرەو سنورەکانی مەڵبەندی سێئ ئەو کاتەی هێزەکانی ی،ن، ک .


