بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

داستانە مەزنەکەی گوندی(تازە شار)ی (بناری گل)

حەسەن بارام

گوندی(تازە شار)گوندێکی جوان وخاوەن سروشتێکی تایبەتە ، یەکێکە لە گوندە دیارەکانی ناوچەی(بناری گل)ی سەربەناحیەی ( قادرکەرەم) هەر بۆیەش ئەم گوندە لەشاڵاوەکانی ئەنفالدا لەو سنورە  ئەبێتە مەیدانی جوامێری وگیانفیداکاری پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەفەرەماندەی (نازم بچکۆل)کەهەم فەرماندەی کەرتی(١)تیپی(٥١)گەرمیان بو لەوسنورە ، هەمیش یەکێک بو لەفەرماندە وپیاوە ئازاکانی گەرمیان وهەمیشە سڵی لەمەرگ نەدەکردەوە ،هەرچی پێشمەرگەکانی حیزبی شیوعی هەبون کۆمەڵێک پێشمەرگەی قارەمانی سەر بەبەتالیۆنی گەرمیان بون ، کاتێک ڕژێمی بەعس پرۆسەی ئەنفالی بۆ سەر گەرمیان دەست پێدەکات ، لەڕۆژی   ١٩٨٨/٤/٩ ڕژێم بەژمارەیەکی هێجگار زۆر سوپا وجاش وبەپشتیوانی هێزی ئاسمانی وبەهەموو جۆرە چەکێکی قورسەوە پەلامارەکانی بۆ سەر ناوچەی بناری گل دەست پێدەکات ، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتی بەفەرماندەی (نازم بچکۆڵ) وپێشمەرگەکانی حیزبی شیوعی لەگوندی تازە شار سەنگەری مان ونەمانیان لێ دەگرن ، بەڵێن بەخاک ونیشتیمان ودانیشتیوانی ئەو ناوچەیە دەدەن کەئەبێت گیانی خۆیان بکەن بەقۆچی قوربانی ، هەر بۆیە مەردانە وجوامێرانە ڕوو بەڕووی هێزە زۆر وزەوەندەکەی بەعس دەبنەوە ، دوای یەک ڕۆژ بەرگری وگیانفیداکاری ، دوای ئەوەی لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەکان زیانێکی گیانی ومادی گەورە بەر سوپای داگیرکەری بەعس دەکەوێت وبۆ چەندین جار دووچاری شکستی گەورە دەبنەوە ، مەخابن لەئەنجامی نابەرابەری هێز  ونەمانی پێداویستی شەڕ وشەهیدبونی پێشمەرگە لەدوای پێشمەرگە ، سەرئەنجام ئەو پۆلە پێشمەرگە قارەمانانە کەژمارەیان(٢٢)پێشمەرگە دەبن ،  بەڵێنەکەیان بەجێ دەگەیەنن وتا دوا فیشەک وتا دوا هەناسە داستانێکی ئەفسانە ئاسا تۆمار دەکەن وگیانی خۆیان بەخت دەکەن ودەگەنە کاروانی شەهیدان، ئەمەی لای خوارەوەش هەندێک زانیاری کورتە لەسەر ژیاننامەی ئەو پۆلە شەهیدە قارەمانانەی داستانی تازە شار :

  1. شەهیدی نەمر فەرماندە/نازم رشید احمدحارس

ناسراوەبە /نازم بچکۆڵ /فەرماندەی کەرتی یەک وفەرماندەی داستانی تازە شار.

لەساڵی 1957 لە دیێ بەلەگە لە دایک بووە.

لەساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ی ن ک .

لەساڵی1980وە بووە بە پێشمەڕگە لە هەریمی 5قەرەداغ لەگەڵ هەڤاڵ سامانی گەرمیانی دا بووە،لەساڵی 1982فەرماندەی مەفرەزە بووە لەکەرتی 5تیپی 51گەرمیان.

پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە تاکو

لەساڵی 1985دا گۆازراوەتەوە بۆ سنوری کەرتی(١)تپی(51)بە جێگری کەرت و پاشان فەرماندەی کەرت ، بەشداری هەموو کاروچالاکییەکان و شەرەکانی کردووە و3جار بەسەختی برێندار بووە ، مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشار شەهیدبووە و

سێهەم شەهیدی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیەتی.

  • شەهیدی نەمر /احسان محمود صالح 

ناسراوەبە /احسانە سوور.

لەساڵی 1967 لە دیێ کانی قادر لە دایک بووە.

لەساڵی 1980پەیوەندی کردووە بەڕێکخستنەکان ی ن ک ، لەساڵی1985بووەبە پێشمەرگە لە کەرتی 5تیپی51گرمیان لەساڵی1985 گۆزراوەتەوە ،بۆ سنوری کەرتی 1تیپێ 51

بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە  3جار بەسەختی بریندار بووە.

پلەی پێشمەرگایەتی فەرماندەی مەفرەزە بووە

مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازە شار شەهیدبووە ، دووهەم شەهیدی بنەماڵەکەیەتی(حسین )برای ئەنفالە.

  • شەهیدی نەمر / جبار عبدل علی کریم

ناسراوەبە /جبار کانی قادری ، لەساڵی 1964 لەدیێ کانی قادر  لە دایک بووە ، لەساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ی ن ک.

لەساڵی 1981دا لەلایەن حکومەتی بەعسەوە گێراوە باشان ئازاد بووە ، لەساڵی1984بووەبە پێشمەڕگە لە کەرتی 1تیپی51گرمیان.

بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ودوو جار بریندار بووە ،لە ڕۆژی 9-4-198 لە دیێ تازە شار شەهیدبووە .

  • شەهیدی نەمر /احمد امین روستم

ناسراوەبە /هەڤاڵ ، لەساڵی 1966لە دیێ ئاوباریک  لە دایک بووە ، لەساڵی 1983 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ی ن ک.

لەساڵی1983بووەبە پێشمەڕگە لە کەرتی 1تیپی51گرمیان بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ، مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشار  شەهیدبووە ، چوارەم شەهیدی بنەماڵەیەکەیەتی .

  • شەهیدی نەمر /یاسین سعدون سعید.

لەساڵی 1966لە کرکوک و گەڕەکی شوریجە لەدایک بووە ، لەساڵی 1982 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ی ن ک ، لەساڵی1985بووەبە پێشمەرگە لە کەرتی 1تیپی51گرمیان ، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی سنورەکەی کردووە ،لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشار  شەهیدبووە .

پێنچەم شەهیدی بنەماڵەکەیەتی شەهیدان(نامق و رمضان و کمال و چیا).

٦–شەهیدی نەمر /غالب عبداڵلە امین

ناسراوەبە /هونەر ، لەساڵی 1963 لە خورماتوو  لە دایک بووە ، لەساڵی 1983پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ی ن ک، لەساڵی1986بووەبە پێشمەڕگە لە کەرتی 1تیپی51گەرمیان و بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە

پلەی پێشمەرگایەتی فەرماندەی مەفرەزە بووە،

مەخابن لە ڕۆژی9 -4-1988 لە دیێ تازە شار شەهیدبووە .

سیهم شەهیدی بنەماڵەکەی بەناوی(جهاد و نجم الدین ).

٧-شەهیدی نەمر /نجات فتح اڵلە محمود امین 

ناسراوەبە /نجات هەفتەغاری ، لەساڵی 1964 لە دیێ هەفتەغار لە دایک بووە ، لەساڵی 1984پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ی ن ک ، لەساڵی1986بووەبە پێشمەڕگە لە کەرتی 1تیپی51گرمیان بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ، مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988لە دیێ تازەشار  شەهیدبووە.

٨-شەهیدی نەمر /حمید محمد صاڵح

ناسراوەبە /ماموستا حمید ،لەساڵی 197لە دیێ یەنگیجە تاڵەبان لە دایک بووە ،لەساڵی 1984 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ی ن ک.

لەساڵی1986بووەبە پێشمەڕگە لە کەرتی 1تیپی51گرمیان ، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ، مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشار شەهید بووە.

٩-شەهیدی نەمر/نیزام احمد رمضان.

لەساڵی 1962لە خورماتوو لە دایک بووە ، لەساڵی 1983 پەیوەندی کردووە بەڕێکخستنەکانی ی ن ک.

لەساڵی1986بووەبە پێشمەڕگە لە کەرتی 1تیپی51گرمیان بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ، جێگری فەرماندەی مەفرەزە بووە.

مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشار شەهیدبووە ،دووهم شەهیدی بنەماڵەکەی  شەهید( جهاد)

١٠-شەهیدی نەمر /عادل مجید عبدالکریم

ناسراوەبە /مام عادل، لەساڵی 1948لە دیێ تازەشار لە دایک بووە، لەساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ی ن ک ،لەساڵی1986بووەبە پێشمەڕگە لە کەرتی 1تیپی51گرمیان ، فەرماندەی مەفرەزە بووە لەهێزی پشتگیری ، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی سنورەکەی کردووە ،مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبووە .

سێهەم شەهیدی بنەماڵەکەیەتی(دایکی وخاڵوی).

١١–شەهیدی نەمر /شیرزاد حسن علی عبدلی

ناسراوەبە /شیرزاد بەچە، لەساڵی 1971لە خورماتوو لە دایک بووە ،لەساڵی 1986 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ی ن ک.

لەساڵی1987بووەبە پێشمەڕگە لە کەرتی 1تیپی51گرمیان ، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ، مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبووە .

حەوتەم شەهیدی بنەماڵەکەتی 5برا وخۆشکی شەهیدن ، تەنها یەک،خۆشکی ماوە لە ژیاندا.

١٢-شەهیدی نەمر /فاروق رشید احمدحارس.

لەساڵی 1970لە دیێ بەلەگە لە دایک بووە.

لەساڵی 1986 پەیوەندی کردووە بەڕێکخستنەکانی ی ن ک، لەساڵی1987بووەبە پێشمەڕگە لە کەرتی 6تیپی51گرمیان.

بەشداری زۆربەی شەڕەکانی سنورەکەی کردووە.

لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازە شار شەهید بووە.

سێهەم شەهیدی بنەماڵەکەتی (نازم بچکۆڵ وسەردار).

١٣-شەهیدی نەمر /احمد قادر کریم

ناسراوەبە /احمد مەسویی ، لەساڵی 1965لە دیێ مەسویی لە دایک بووە ، لەساڵی 1983پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ی ن ک ، لەساڵی1985بووەبە پێشمەرگە لە کەرتی 4تیپی51گرمیان ، لەساڵی1987گوازراوەتەوە بۆ کەرتی3 تیپێ  51گرمیان ، لەشەڕی ئەنفالدا دەکەویتە سنوری کەرتی1 تیپی 51گەرمیان ،

بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە .

مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبووە .

١٤-بەداخەوە تاکۆ ئێستا نەناسراوە ، پێ ئەچێت یەکێک بێت لەشەهیدە عەرەبەکانی حیزبی شیوعی عێراقی ئەو سەردەمە.

١٥-شەهیدی نەمر /بهاالدین علی محمدسالح

ناسراوەبە /ماجد ، لەساڵی 1960لە گوندی سوفی رەزا لە دایک بووە، لەساڵی 1980پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ح ش ع ، لەساڵی1981بووەبە پێشمەرگە لەبەتالیونی  4ی گەرمیان ، ڕابەرسیاسی لق بووە ،بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ، مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبووە

چوارەم شەهیدی بنەماڵەکەیەتی.

١٦-شەهیدی نەمر /نازم مصطاف عبدالامیر

ناسراوەبە /ملازم سامی

لەساڵی 1952لە بابل لە دایک بووە، لەساڵی 1980پەیوەندی  کردووە بە ڕێکخستنەکانی ح ش ع ، لەساڵی1981بووەبە پێشمەرگە لەبەتالیونی  4ی گرمیان ، دەرچوی خولی ئەفسەران بووە

کادریکی سیاسی وعسکری بووە ، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ،مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبووە.

١٧-شەهیدی نەمر /عبدالرحیم علی محمود

ناسراوەبە /ئاشتی ، لەساڵی 1956لە دایک بووە

لەساڵی 1983ەیوەندی کردووە بەڕێکخستنەکانی ح ش ع ،لەساڵی1983ووەبە پێشمەرگە لەبەتالیونی  4ی گرمیان ، ڕابەرسیاسی لق بووە.

بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ، مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبوو

١٨-شەهیدی نەمر /تارق محمدامین.

لەساڵی 1965لە کانی قادر لە دایک بووە

لەساڵی 1983یوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ح ش ع ، لەساڵی1986بووەبە پێشمەڕگە لەبەتالیونی  4ی گەرمیان ، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ، مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبووە.

برایەکی تری بەناوی شەهید(کاوە)لەناوەڕاستی هەشتاکاندا شەهید بووە.

١٩-شەهیدی نەمر /فوزی هادی عتیوی

ناسراوەبە /عامرعرب ، لەساڵی 1957لە بابل لە دایک بووە، لەساڵی 1980پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ح ش ع ، لەساڵی1986بووەبە پێشمەرگە لەبەتالیونی  4ی گرمیان

بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە

مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبووە.

٢٠-شەهیدی نەمر /تالب ابراهیم کامل

ناسراوەبە /علی عرب ، لەساڵی 1958لە بعقوبە لە دایک بووە ، لەساڵی 1980ەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ح ش ع ، لەساڵی1982بووەبە پێشمەڕگە لەبەتالیونی  4ی گرمیان ، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە ، مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبووە.

٢١-شەهیدی نەمر /عدنان رشید غیدان

ناسراوەبەعدنان کانی قادری ، لەساڵی 1969لە کانی قادر لە دایک بووە ، لەساڵی 1986ەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ح ش ع .

لەساڵی1986بووەبە پێشمەڕگە لەبەتالیونی  4ی گرمیان ، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە

مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبووە.

٢٢-شەهیدی نەمر /عبداڵله ولی حیدر

ناسراوەبە /هەیەرسوری ، لەساڵی 1968لە هەیەر سور لە دایک بووە ، لەساڵی 1985پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ح ش ع .

لەساڵی1985بووەبە پێشمەڕگە لەبەتالیونی  4ی گرمیان ، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە

مەخابن لە ڕۆژی 9-4-1988 لە دیێ تازەشارشەهیدبووە ، خانەوادەکەی خاوەن دەیان شەهیدن.

سەرچاوەکان:

١-کتێبی چەردەیەک لەڕاپەڕین وداستانەکانی خورماتو ، حسن بارام .

٢-کامەران محەمەد جەوهەر(کامەرانی شەهیدان)

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *