بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

تابلۆ بە کوردی نەنوسرابێت لێ دەکرێتەوە

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان کۆبووەوە؛ جەخت لە خزمەتکردنی زیاتر و ڕێکخستنەوەی شار دەکرێتەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی ئابی ٢٠٢٦، ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی فەرمانگەکان تاوتوێ کران.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر تیشکی خستە سەر ڕاسپاردەکانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر، بە ئامانجی جێبەجێکردنی پلانی نوێ و خێراکردنی پڕۆژەکان. هەروەها جەختی لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکان کردەوە بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاریی بێ جیاوازی لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و دانانی مۆڵەتی دروستکردنی باڵەخانەکان بەپێی ڕێنماییە یاساییەکان.

تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە:

  1. ڕێگاوبان و قیرتاوکردن: هەڵسەنگاندن بۆ هەڵمەتەکانی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانە تێکچووەکان کرا، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی کربستۆنە شکاوەکان و ڕێکخستنەوەی یوتێرنەکان.
  2. ژینگە و سەوزایی: جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی، پاراستنی دار و درەختەکان لە وەرزی گەرمادا، و چاودێریکردنی چڕی باخچە و پارکە گشتییەکان کرایەوە.
  3. زمانی کوردی و سیمای شار: گۆڕینی تابلۆی شوێنە بازرگانییەکان بۆ زمانی شیرینی کوردی، ڕێگری لە تابلۆ نایاساییەکان، و سڕینەوەی ناشرینکاریی سەر دیوارە گشتییەکان و قوتابخانەکان.
  4. ڕێگری لە زێدەڕۆیی: داوا لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان کرا بۆ چاودێریی بەردەوام بە مەبەستی بنەبڕکردنی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکان و پاراستنی پاکوخاوێنیی بازاڕ و شەقامەکان.
زیاتر پیشانبدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *