بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

زەیدی: ساڵی ٢٠٢٧دەبێتە ساڵی دوو هێندەکردنی کارەبا

سەرۆکوەزیران: ساڵی ٢٠٢٧ دەبێتە ساڵی دوو هێندەکردنی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا.

عەلی فالح الزیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ڕایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٧ دەبێتە ساڵی دوو هێندەکردنی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و زیادکردنی توانای گواستنەوە و دابەشکردنی، ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ گۆڕینی واقیعی کارەبا لە عێراقدا هەژمار دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، زیدی لە سەردانێکیدا بۆ بارەگای وەزارەتی کارەبا و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسان و کادرە پێشکەوتووەکانی وەزارەتەکە، دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییان کە ڕێکارەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بە سستبوون لە دۆسیەی کارەبا و ڕاگرتنی بەهەدەردان و گەندەڵی کە چەندین دەیەیە بەردەوامە.

جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، و پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە، تاوەکو بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو باشتربوونێکی بەرچاو لە پێدانی کارەبادا بەدی بێت.

ئەو خاڵە گرنگانەی باس کراون:

  • چاکسازیی گشتگیر: ئەنجامدانی چاکسازیی تەواوەتی بۆ ئەو ٣٠ هەزار مێگاواتەی کە ئێستا بەرهەم دەهێنرێت.
  • هاوردەکردنی وزە: کڕینی کارەبای هاوردەکراو بە بڕی لاپەنی کەم ١٠ مێگاوات لە وڵاتانی دراوسێوە.
  • پەرەپێدانی بەرهەمهێنان: کڕینی ٣٧ هەزار مێگاواتی نوێ کە بەم شێوەیە دابەش بووە:
    • ▫️ ١٥ هەزار مێگاوات لە کۆمپانیای GE (General Electric).
    • ▫️ ١٢ هەزار مێگاوات لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە.
    • ▫️ ١٠ هەزار مێگاوات لە وێستگە گەرمییەکان .

زیاتر پیشانبدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close