بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بۆ حوسێن عارفی مەزن

کەمن ئەو کەسانەی لەدوای خۆیان ناوێکی زیندو دەهێڵنەوە، حوسێن عارف یەکێکە لەو شاکارنوسانەی بۆ هەتا هەتایە لە یادەوەریمان دەمێنێتەوە.

من لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو حوسێن عارفم ناسی، بەتایبەتی لەو سەردەمەی سەرنووسەری کاروان بوو، هەر جارێک بەرهەمم بۆی دەبرد دەربارەی چیرۆکنووسین و دنیای ئەدەب کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەکردم، هەمیشە دەیگوت دنیای ئەدەبیات پەلەکردنی ناوێت پێویستی بە خوێندنەوەی زۆر و ماندووبوونی زۆرە.

یەکێک بوو لەو مامۆستایانەی فێری کردم ئەدەبیات چاولێکەری نییە، پێویستی بە ڕامان و بیرکردنەوە و شەونخوونییە.

مەخابن حوسێن عارف و حوسێن عارفەکان جێیانهێشتین، کەسیش ناتوانێت ئەو بۆشاییەی ئەوان پڕ بکاتەوە.

مامۆستای پایەبەرزم تۆ زۆر ڕێنوێنیت کردم، توانیم لە سایەی ئامۆژگارییەکانی تۆوە ڕێچکەی تایبەتی خۆم بدۆزمەوە.

نامەکانت ئێستاش لای من پارێزراون. ماڵئاوا.. ماڵئاوا نوسەرە دەگمەنەکەی کوردستان، ڕوحت شاد و ئاسوودە بێت.

زیاتر پیشانبدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *