یادی تەقینەوەکانی سیبا شێخ خدر و گەر عەزیر

یادی تەقینەوەکانی سیبا شێخ خدر و گەر عەزیر لە ساڵی ٢٠٠٧
ئەمڕۆ یادی نۆزدەهەمین ساڵیادی تەقینەوەکانی سیبا شێخ خدر و گار عەزیر دەکەینەوە، کە…بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٧٠٠ (حەوت سەد) هاوڵاتی مەدەنی لەم دوو کۆمەڵگەی دەڤەری شەنگال.
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ١٤ی ئابی ٢٠٠٧، چەند لایەنە نەناسراوەکان هێرشێکی تیرۆریستی داڕێژراو لە دژی کوردانی ئێزیدی لەم دوو کۆمپلێکسەدا ئەنجامیان دا.
ئەم ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییانە بە سێیەمین ئاماژەی ڕوون لەسەر هەبوون و مانەوەی ئێزیدییەکان لە عێراق دادەنرا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣، لەم بۆنە دڵتەزێنەدا هاوبەشین لە خەم و ئازارەکانی کەس وکاری قوربانییەکان، وهەروەها داوا لە ئێزیدییەکان دەکەم کە یەکگرتوو ویەکڕیز بن لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەوایەکانیان.
وداوا لە حکومەتی فیدراڵی وهەرێمی کوردستان و سەرجەم قەوارە سیاسییەکان وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم هەوڵی جددی بۆ پاراستنی پێکهاتەی ئێزیدی و هەموو پێکهاتە ئاینییەکانی تر بدەن لە پێناو پاراستنیان ودابین کردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ لە ناوچەکانیان.
د.ئەمین بابەشێخ
١٤ی ئابی ٢٠٢٦




