بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سینەما دەچێتە ناو گەڕەکەکانی ئامەد؛ شەوێکی هونەری بۆ دانیشتووانی شەهیدلیک

لە چوارچێوەی بەرنامەی چالاکییە کەلتووری و هونەرییەکانی شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، رۆژی10ی ئابی 2026 چالاکییەکی کەلتووری، وەرزشی و سینەمایی لە پارکی محەمەد ئۆزون لە گەڕەکی شەهیدلیک بەڕێوەچوو.
بەپێی بەرنامەی شارەوانیی یەنی ‌شەهیر، ئەم چالاکییە لە کاتژمێر 6:30ی ئێوارە دەستی پێکردووە و بەشێک بووە لە زنجیرە چالاکییەکانی «جەژنەکانی کەلتوور، وەرزش و سینەما لە گەڕەکەکانمان». ئامانجی سەرەکیی بەرنامەکە گەیاندنی چالاکییە کەلتووری و هونەرییەکانە بۆ ناو گەڕەکەکان و دروستکردنی دەرفەتی زیاترە بۆ بەشداریی خێزان و منداڵان و گەنجان. 
لە وەرزی هاویندا، ئەم جۆرە چالاکییانە لە چەندین گەڕەکی یەنی ‌شەهیر بەڕێوەچوون و بەرنامەکە تێکەڵەیەک لە سینەما، وەرزش و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان پێشکەش دەکات. لە 10ی ئابیش پارکی محەمەد ئۆزون بووە شوێنی بەڕێوەچوونی چالاکییەکە. 
بەڕێوەچوونی سینەما و چالاکییە هونەرییەکان لە شوێنە گشتییەکان، بە تایبەتی پارک و گەڕەکەکان، ڕێگایەکە بۆ ئەوەی هونەر تەنها لە سالۆن و ناوەندە کەلتورییەکاندا نەبێت، بەڵکوو بچێتە ناو ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان. ئەم شێوازە دەرفەت بۆ منداڵان و گەنجان دروست دەکات تا لە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی و کراوەدا بە سینەما و چالاکییە هونەرییەکان ئاشناتر ببن.
ئامەد، بە مێژوو و کەلتوری دەوڵەمەندییەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ شانۆ، سینەما، مۆسیقا و ئەدەبیات. لە چالاکییە گەورەکانی ئەم شارەدا فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی ئامەد شوێنێکی تایبەتی هەیە؛ وەشانی یازدەهەم لە 222ی نیسان تا 2ی ئایار 2026 بە بەشداریی گرووپی شانۆیی لە 19 وڵات و 22 یاریی شانۆیی بەڕێوەچوو. 
چالاکیی 10ی ئاب لە پارکی محەمەد ئۆزون، نموونەیەکە لە هەوڵەکانی بەرەو گشتانەنی هونەر و نزیککردنەوەی سینەما لە ژیانی خەڵک؛ بە تایبەتی لە مانگی هاوین کە پارک و شوێنە کراوەکان دەبنە شوێنی کۆبوونەوەی خێزان و گەنجان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *