بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین لە هەرێم چاوەکان لەسەر بەغدادن

نۆڕە و سەرەی بەنزین لە هەولێر

پووختەی هەواڵەکە:

  • هەرێمی کوردستان داوای زیادکردنی پشکی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان دەکات.
  • پێشنیاز دەکرێت بەغداد ڕاستەوخۆ بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم دابین بکات.
  • نرخی لیترێک بەنزینی سوپەر لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 2,700 دینار.
  • 166 پەرلەمانتاری عێراق داواکارییەکیان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین گەیاندووەتە سەرۆکوەزیران.

زانیاری گەیشتووە بە کەناڵ8 دەریدەخات کە دوای شکستھێنانی پێنج بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان، ئێستا چارەنووسی سووتەمەنی بەستراوەتەوە بە بڕیاری بەغدادەوە و پەرلەمانتاران دوو پێشنیازی جیاوازیان بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە خستووەتە بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق.


دیدگای لایەنی یەکەم بۆ چارەسەری کێشەکە:

  • چارەسەری بنەڕەتی لە زیادکردنی بڕی نەوتی خاوی گلدراوەدایە کە ئێستا 50,000 بەرمیلە.
  • حکومەتی فیدراڵ ناتوانێت بەنزینی ئامادە بنێرێت چونکە خۆی هاوردەی دەکات، بۆیە دەبێت نەوتی خاوی زیاتر بدرێتە پاڵاوگە ناوخۆییەکان.
  • واژۆی 166 پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە تاوەکو عەلی زەیدی ڕەزامەندی بدات لەسەر زیادکردنی پشکی نەوتی خاوی هەرێم بۆ مەبەستی پاڵاوتن.

دیدگای لایەنی دووەم و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان:

فراکسیۆنی یەکێتی و ڕەوتی هەڵوێست پێیان وایە ئەگەر بەغداد ڕازی نەبوو نەوتی خاو زیاد بکات، ئەوا دەبێت تەواوی نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ بکرێت و لە بەرامبەردا وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەغداد بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین بکات. ئەوان جەخت دەکەنەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ سەرپەرشتی کۆی پڕۆسەی سووتەمەنی بکات تاوەکو بارگرانی سەر شانی هاوڵاتییان سوک بکرێت.

لە ئێستادا نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان 1,200 بۆ 1,750 دینارە، بەنزینی موحەسەن گەیشتووەتە 2,200 دینار و جۆری سوپەر لە نێوان 2,300 بۆ 2,700 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش گرانترین ئاستی نرخە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *