بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

هەولێر و بەغداد لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون داهاتەکان بەڕێژەی50 % دابەش بکەن

لۆگۆی ئەسیکۆدا

پوختەى هەواڵەکە

  • وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەولێر و بەغداد لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون لەسەر دابەشکردنی داهاتەکان بەڕێژەی%50 .
  • ڕێبەر ئەحمەد: پێویستە بازگە نایاساییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق لاببرێن.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنەکە بەگوێرەی دەستوورە و 50 بە 50، داهاتی ئەو دەروازە و بازگە گومرگییانەی دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە، لە نێوان هەردوو حکومەتدا دابەشدەکەن، بەڵام باسی ئەوەی نەکردووە ڕاستەوخۆ داهاتەکان دەچێتە عێراق دواتر دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان یاخود هەرێمی کوردستان 50ـ%ـی داهاتەکان دەدات بە عێراق.


قەیرانى نەوت و گەرەنتیکردنى هەڕەشەکان

  • بە بێ گرەنتی ئەمنی و زانیاریی هەواڵگری لە دژی هەڕەشە بەردەوامەکان، کۆمپانیاکانی نەوت دەستناکەنەوە بە کارکردن.
  • لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا و کۆمپانیا بیانییەکان گفتوگۆکان بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پارێزگاریی لە کێڵگە نەوتییەکان کردووە و لەو پرسەدا بەرەوپێشچوون هەیە.

خاڵە ناکۆکەکان

ئەم ڕێککەوتنەی هەولێر و بەغداد لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا لە کاتێکدایە، لە چەند مانگی پێشوودا، ڕێککەوتن لەسەر زۆرینەی خاڵەکانی پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆدا کرا، خاڵی ناکۆک بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیستمە لە بازگە و دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، چۆنیەتی دابەشکردنی داهاتەکان بوو، ئێستاش چەند خاڵێکی دیکە ماوە، لەوانەش: چۆنیەتی وەرگرتنی باج بەوپێیەی هەرێمی کوردستان داوا دەکات باجی گومرگی لای خۆی بێت و بەغدادیش دەیەوێت داهاتەکان بچنەوە بۆ ناوەند و دواتر پشکی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە. هەروەها بە فەرمیکردنی شەش دەروازەی نافەرمی هەرێمی کوردستان، یەکێکی دیکەیە لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەردوولا.

سیستمی ئەسیکۆدا هەوڵێکە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی تەواوی ڕێکارە گومرگییەکان و بەستنەوەیان بە بانکی ناوەندییەوە، جێبەجێکردنی ئەم سیستمە شەفافیەت لە داهاتەکاندا دروست دەکات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گەندەڵی و ڕێکخستنەوەی بازرگانی.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *