بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

وردبینی لە 70 هەزار فۆڕمی حەج دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی وردبینیکردن لە فۆڕمی داواکارانی حەج بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 70 هەزار هاووڵاتی فۆڕمی ئۆنلاینیان بۆ حەجی ساڵانی 2025 و 2026 پڕکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان تیمێکی تایبەت و پسپۆڕ رۆژانە پشکنین بۆ زانیاریی فۆڕمەکان دەکەن و پرۆسەکە بەم شێوەیە بەڕێوەدەچێت:

 دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، یەکەم ئاگاداری بۆ داواکار دەچێت، ئەگەر فۆڕمێک گرفتی تێدابێت، راستەوخۆ خاوەنەکەی ئاگادار دەکرێتەوە تا بیچەسپێنێت و چاکی بکاتەوە.

 دوای پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، وەڵامەکە بۆ داواکار دەگۆڕێت و دەچێتە قۆناغی کۆتاییەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە دڵنیایی دەداتە هەموو هاووڵاتیان کە تەواوی ئەو 70 هەزار فۆڕمەی پڕکراونەتەوە وردبینییان بۆ دەکرێت و هیچ داواکارێک بەهۆی دواکەوتنی پشکنینەوە لە تیروپشک بێبەش نابێت.

داواکاران تاوەکو کۆتایی رۆژی 10ی ئاب دەرفەتیان لەبەردەمدایە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین و دوای تەواوبوونی تەواوی پرۆسەی وردبینیکردن، وادەی تیروپشکی گشتی بۆ دیاریکردنی ناوی حاجییان رادەگەیەنرێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close