بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

کچێکی کورد وەک باشترین گۆڵپارێزی ڕۆژئاوای ئاسیا دەستنیشانکرا

کچە وەرزشوانێکی رۆژئاڤای کوردستان نازناوی باشترین گۆڵپارێزی بەدەستهێنا و مێژوویەکی نوێیی بۆ تۆپی پێی کچانی ناوچەکە نووسییەوە

میدیا حسێن وەرزشکاری کچە خەڵکی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانە و  لە ساڵی 2011  لەدایکبووە و لە قۆناغی یەکەمی ئامادەییدایە سەرەڕای نەبوونی دەرفەت و ئاستەنگەکان، بەڵام توانیویەتی لە هەموو کاتە سەختەکاندا، پارێزی لە گۆڵەکەی بکات و ببێتە باشترین گۆڵپارێز لەسەر ئاستی رۆژئاوای ئاسیا.

میدیا جگە لەوەی یاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی سوریا، لەسەر ئاستی یانەکانیش یاری بۆ یانەی هیلال دەکات.

حەزی میدیا بۆ تۆپی پێ هەر لەخۆڕا نەبوو؛ لە خێزانێکی وەرزشیدا گەورە بووە کە باوک و دایکی پێشتر یاریزان و ڕاهێنەری جیهاد بوون، خوشک و براکانیشی بەشداری تۆپی پێ و تێنسیشیان کردووە.

ئەم ژینگە وەرزشییە وای لێکرد لە ساڵی 2022 دەست بە کاری پیشەگەری بکات و لە ڕێگەی ڕیزەکانی جیهاد و پەیمانەوە ڕووی لە یانەی هیلال کرد و چەندین جار خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی بەدەستهێنا، ئەمڕۆش وەک باشترین گۆڵپارێزی ڕۆژئاوای ئاسیا دەستنیشانکرا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close