بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی پرۆفیسۆر مایکڵ دۆڵناد گوتانا دەکات

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی پرۆفیسۆر مایکڵ دۆڵناد گوتانا دەکات

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بە یاوەری د. هێمن عاسی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شۆڕش، لە نەخۆشخانە سەردانی پرۆفیسۆر(مایکڵ دۆڵناد گوتانا)یان کرد .

لەوسەردانەدا ؛ ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە بارو دۆخی تەندروستی د. مایکڵ ، یان پرسییەوە وەک دکتۆرێکی پسپۆڕ لە بەشی تاقیگە و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی شۆڕش کە زیاتر لە ١٦ ساڵە بە پەرۆشی و دڵسۆزییەوە خزمەتێکی بەرچاو بە کەرتی تەندروستی دەکات و ڕۆڵێکی بەرچاو و دیاری هەبووە لە ڕزگارکردنی ژیانی هەزاران نەخۆش و گەشەپێدانی ئاستی زانستیی بەشەکە . لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی خزمەت و کار و چاکە بێپایانەکانی دکتۆر مایکڵیان کرد و هیوای تەندروستییەکی باشتریان بۆ خواست و جەختیان کردەوە هەر کارێک بۆ چارەسەر و ڕەوشی تەندروستیی د. مایکڵ پێویست بێت هاوکار و پشتیوان دەبین.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *