لە بارەی كڕین و فرۆشتنی زەوی فەرمانبەرانەوە هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان

لەبارەی كڕین و فرۆشتنی زەوی فەرمانبەرانەوە هۆشداری دەدرێت، لەوبارەیەوە سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار رایگەیاند،ئێمە بەهیچ شێوەیەك بەرپرس نین لە كڕین و فرۆشتنی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران و سودمەندبووانی دیكەدا دابەشكراوە، چونكە هێشتا وردبینی تەواویان بۆ نەكراوەو ژمارەیەكی زۆر لەو ناوانە پێشتر سودمەند بوونە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای وردبینیكردنی تەواو هەموو ئەو ناوانەی پێشتر سودمەند بوون رێكاری یاسایی دژیان دەگیرێتەبەر و زەوییەكانیان لێوەردەگیرێتەوە و هیچ مامەڵەیەكیان بۆ ناكرێت.
هەروەها لەنوسراوێكی دیكەدا شارەوانی كەلار باسی لەوەكردوە، تەنها زەویی شەهیدان وجینۆسایدكراوان و زیندانیانی سیاسی بە سومەند هەژمار ناكرێن، بەڵكوهەموو چین و توێژەكانی تر شوقە و خانوو یان زەویییان وەرگرتبێت بە سودمەند دەژمێردرێن.
رونیشیكردەوە، ئەگەر ژن و مێرد پێكەوە هەركامیان پێش هاوسەرگیری سودمەند بوبێت، ئەوەی تریان دەتوانێت لەوەرگرتنی زەوی سومەند بێت.



