بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

رفعەت عەبدوڵا: داوای دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە جینۆسایدی ئێزدییەكان دەكەین

لە یادی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی لە شەنگال، رفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: سەری ڕێز و شكۆ بۆ قوربانیان دادەنەوێنین و جەخت دەكەینەوە كە خزمەتكردنی ئێزدییەكان و بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە جینۆسایدەكەیان، ئەركێكی نیشتمانی و مرۆییە.

دەقی پەیامەكە:

سەری ڕێزو شكۆ دائەنوێنین بۆ سەرجەم قوربانیانی جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزیدی لەشەنگال، كەبەدەستی (تیرۆریستانی دا*ع*ش) بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی ئێزدییەكان بەشێوەیەكی دڕندانە ئەنجامدرا.

تیرۆریستان هەموو ئامڕازو ڕێگەیەكی دژ بە بەها ئایینی و مرۆڤایەتییەكانیان گرتەبەر بۆ تێكدانی دیمۆگرافیاو فەرهەنگی پێكەوە ژیان و ئایینی هەزاران ساڵەی ناوچەكە، بەڵام جوامێرو بەجەرگەكانی ئێزدییانی شەنگال و دەورووبەری وەك هەمیشە، بەرگرییان لەمرۆڤایەتی و پێكەوە ژیان و كلتوری یەكتر قبوڵكردن كرد.

 لەم یادەدا، داوای دانپێدانانی نێودەوڵەتی جینۆسایدی ئێزدییەكان دەكەین و پشتیوان و پارێزەریانین و خزمەتكردنیان ئەركێكی نیشتمانی و مرۆیی هەمووانە. 

دروود بۆ گیانی قوربانیانی ئێزدییەكان�روو ڕەشی بۆ تیرۆریستان

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *