بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەكتەبی سیاسی: جینۆسایدی ئێزدییەكان پەڵەیەكی شەرمەزارییەو ناوچەكە پێویستی بەئاوەدانكردنەوەیە

لە یادی 12 ساڵەی داگیركردنی شەنگال و جینۆسایدی ئێزدییەكاندا، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە و تێیدا جەخت لەسەر پشتیوانیكردنی خوشك و برایانی ئێزدی و ئاوەدانكردنەوەی شەنگال لە ڕێگەی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵەوە دەكاتەوە.

دەقى راگەیەنراوەکەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

یادی پڕ لە خەمی جینۆسایدی ئێزدیەكان  لە شەنگال  ئازارێكی بە سوێیە هەرگیز لە یادمان ناچێت و لە مێژووی  گەلەكەشماندا  پەڵەیەكی  شەرمەزارییە بە نێوچەوانی بكەرانی داعش  و ئەوانەشی  بە كەمتەرخەمی و بێباكی بوونە هۆكاری ئەم تاوانە .

لەم یادەدا هەمیشە پشتیوانی و پشتگیری  خۆمان  بۆ پاراستنی سەروماڵی خوشك و برایانی  ئێزدی دووپاتدەكەینەوە لە پێناو ژیانێكی ئاسودە و سەربەرزانە  كە لە سەر زێدی رەسەنی  باو و باپیرانیان بیبەنەسەر .

بۆ سڕینەوەی شوێنەوارە ئازاربەخشەكانی  تاوانی  جینۆسایدی  ئێزدیەكان ،شەنگال و دەوروبەری پێویستی زیاتریان  بە ئاوەدانكردنەوە و قەرەبووی  زیانلێكەوتوانە  كە لە رێگەی هەردوو حكومەتی هەرێم و  فیدراڵی عێراقەوە  بۆیان جێبەجێ بكرێت.

درود وسڵاو بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی ئەم تاوانە

سڵاو  بۆ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیان و زیانبەركەوتوانی  دەستی غەدری جینۆسایدی شەنگال

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *