تایبەتمەندییەکانی کەسی سەرکردە لە ناو ڕێکخراوەکان

سەرکەوتنی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان تا ڕادەیەکی زۆر پشت بە کوالێتیی ئەو سەرکردایەتییە دەبەستێت کە بەڕێوەیان دەبات، چونکە ئەم ڕێکخراوانە لەسەر بنەمای بەشداریکردن، شەفافیەت و ڕێزگرتن لە یاسا دامەزراون. لە دیارترین خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی ئەم سەرکردایەتییە بریتین لە:
١. دەستپاکی و ڕاستگۆیی: پاراستنی پارەی گشتی و خۆبەدوورگرتن لە خزمایەتی و نزیکایەتی و گەندەڵی.
٢. پابەندبوون بە بەها دیموکراتییەکان: ڕێزگرتن لە فرەڕەنگی، قبوڵکردنی بۆچوونە جیاوازەکان، و باوەڕبوون بە دیالۆگ و گفتوگۆی مەدەنیانە.
٣. سەرکردایەتیی بەشداریپێکار: ئەمەش لە ڕێگای هاندانی هەموو ئەندامان بۆ بەشداریکردن لە بڕیارداندا و خۆلادان لە قۆرخکردنی دەسەڵات.
٤. لێهاتوویی کارگێڕی: توانای پلاندانان، ڕێکخستن، و بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆیی و داراییەکان بە شێوەیەکی کارا.
٥. دیدگای ستراتیژی: دانانی ئامانجی ڕوون و پێشبینیکردنی ئاستەنگ و دەرفەتەکانی داهاتوو.
٦. لێهاتوویی دانوستاندن: بەڕێوەبردنی ناکۆکییەکان، دروستکردنی کۆدەنگی و گەیشتن بە چارەسەرێک کە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بکات.
٧. لێهاتوویی پەیوەندیکردن: قسەکردنی ڕوون، گوێگرتنی کاریگەر و دروستکردنی متمانە لەگەڵ ئەندامان و هاوبەشەکان.
٨. شەفافیەت و لێپرسینەوە: پێشکەشکردنی زانیاری بە شێوەیەکی ڕوون و قبوڵکردنی لێپرسینەوە بەرامبەر بە کۆبوونەوەی گشتی و دەستەی باڵاو بەڕێوەبردن.
٩. سەربەخۆیی: وەرگرتنی بڕیار لە باشترین بەرژەوەندیی ڕێکخراوەکەدا، بە دوورکەوتنەوە لە فشارە نایاساییە کەسیی یان لایەنگیرەکان.
١٠. کاری تیم: پەرەپێدانی هاوکاری، هاوبەشیکردنی بەرپرسیارێتییەکان و ڕێزگرتن لە ڕۆڵی کەسانی تر.
١١. شیکارکردنی کێشەکان و بڕیاردان: مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان بە ژیری و خێرایی، و دەرکردنی بڕیاری گونجاو و پێویست.
١٢. نەرمی و خۆگونجاندن: هاوشانی گۆڕانکارییە یاسایی و کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆژییەکان هەنگاوبنێت و دەستی ئەندامان بگرێت.
١٣. پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییەکان: تێگەیشتن لە چوارچێوەی یاسایی کە کارەکانی ڕێکخراوەکە ڕێکدەخات و پابەندبوون پێیانەوە.
١٤. گەشەپێدانی بەردەوام: دڵنیابوون لە ڕاهێنان و بەدەستهێنانی کارامەیی و شارەزایی نوێ.
١٥. بێلایەنی و دادپەروەری: مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو ئەندامان بە یەکسانی، بەبێ جیاکاری یان لایەنگری سەرچاوەکان.




