بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مامەڵەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری دەبێتە ژیری دەستکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی نوێ کارا دەکات کە ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات مۆڵەتی شۆفێری و مامەڵەکانی گواستنەوەی ساڵانە لە ڕێگەی مۆبایل و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد ئەنجام بدەن.

فەریق عودەی سەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق بر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی نوێ و پێشکەوتوو کارا دەکرێت کە ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات مۆڵەتی شۆفێری و مامەڵەکانی گواستنەوەی ساڵانە و خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی مۆبایلەوە ئەنجام بدەن.

 ئاماژەی بەوەشدا، ئەم سیستەمە كه‌ پشت به‌ تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد ده‌به‌ستێت، ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنن و نوێی بکەنەوە، مامەڵەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل ئەنجام بدەن، هەروەها داواکاریی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانە لە ڕێگەی مۆبایلەوە پێشکەش بکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بە سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە یان مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرمانبەران بکەن.

ده‌شڵێت: سیستەمی پێشووی کە پێویستی بە سەردانیکردنی 12 پەنجەرەی جیاواز هەبوو گۆڕدراوە بۆ (تاکە پەنجەرە) و هاووڵاتی تەنیا بۆ وەرگرتنەوەی کارتی مۆڵەت یان ساڵانە سەردانی فەرمانگەکان دەکات.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *