ترەمپ: بەهۆی هەڕەشەیەكەوە بە نهێنی فڕۆكەی سەرۆكایەتیم لە توركیا جێهێشت

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی هەڕەشەیەكەوە بە نهێنی فڕۆكەی سەرۆكایەتی لە توركیا جێهێشتوە، دەشڵێت: سوپا و هەواڵگری وڵاتەكەی داوای چی لێبكەن جبَبەجێی دەكات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بۆ یەكەم جار ئاشكرایكرد، بە نهێنی لە فڕۆكەی سەرۆكایەتی “ئێر فۆرس وەن” لە توركیا دابەزیوە و فڕۆكەكەی گۆڕیوە، دوای ئەوەی لەلایەن دەزگای پاراستنی نهێنی و سوپای ئەمریكاوە ئاگاداركراوەتەوە كە بەهۆی بوونی هەڕەشەیەكەوە گەشتەكەی بە فڕۆكەیەكی دیكە ئەنجام بدات.
وتیشی: سوپا و هەواڵگری وڵاتەكەی داوای چی لێبكەن جێبەجێی دەكات.
ترەمپ رۆژی 7ی7ی2026، بە فڕۆكەیەكی سەرۆكایەتی نوێی كە لەلایەن قەتەرەوە پێشكەشی كرابوو، گەشتبووە ئەنقەرە بۆ بەشداری لە لووتكەی ناتۆ، بەڵام لە كاتی جێهێشتنی وڵاتەكەدا بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو سەركەوتە سەر فڕۆكە كۆنەكەی سەرۆكایەتی،بەڵام بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (BBC) ترەمپ بە نهێنی بە فڕۆکەیەکی جۆری Air Force C-32A گوازراوەتەوە ئەمەش گومانی لەسەر ئاستی ئاسایشی فڕۆكە نوێیەكە دروستكرد.




