وەزیری پێشمەرگە بەشداری لە ئاڵوگۆڕی فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا كرد

بە بانگهێشتنامەیەکی رەسمی ‘سێنتکۆم’، وەفدێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە ئوردن بەشدارییان لە رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کرد، هاوکات کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی سەربازییش لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق، ئوردن و سوریا بەڕێوەچوو.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بە بانگهێشتنامەیەکی رەسمی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ‘سێنتکۆم’، ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەشداریی لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کرد کە لە بنکەی سەرەکیی هاوپەیمانان لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەچوو.
لە رێورەسمێکدا، کە بە سەرپەرشتیی ئەدمیراڵ براد کۆپەر، فەرماندەی سێنتکۆم بەڕێوەچوو، فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا لە مەیجەر جەنەڕاڵ کیڤن لامبێرتەوە رادەستی ئەدمیراڵ لیام ئێم هولین کرا.
لە پەراوێزی رێورەسمەکەدا، وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی ساڵانی رابردووی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد، بە تایبەتی رۆڵی بەرچاوی مەیجەر جەنەڕاڵ کیڤن لامبێرت، کە رۆڵی باڵای هەبووە لە بەرەوپێشچوونی بەردەوامی پرۆسەی ریفۆرمی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە، بەردەوامی هاوئاهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، هەروەها وەزیری پێشمەرگە هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەڕاڵ لامبێرت خواست لە ئەرکی نوێیدا، پیرۆزباییشی لە فەرماندەی نوێ (ئەدمیراڵ هولین) کرد و ئامادەییی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بەردەوامیدان بە هەماهەنگییە هاوبەشەکان دووپاتکردەوە.
هەر لە پەراوێزی ئەو سەردانەی وەفدی باڵای وەزارەتی پێشمەرگه لە عەمانی پایتەختی ئوردن، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش کە لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئوردن، وەزارەتی بەرگریی عیراق و وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عیراق و لیوا روکن یوسف ئەحمەد ئەلحنێتی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئوردن، هەروەها فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئوردن و سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا بەشدارییان تێدا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە بەشداربووەکان کرا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و سنوری هاوبەش، هەروەها پەرەپێدان بە پەیوەندییە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئەو ناوچەیەی کە گرفتی زۆری بواری ئاسایشی تێدایە، هەروەها جەختکرایەوە لەوەی بەردەوام کاری هاوبەش بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی یەکتر و پەرەدان بە هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش.
لە کۆتاییدا، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لە بواری سەربازیدا کاری زیاتر بەیەکەوە بکەن و پەرە بە پەیوەندییە مەیدانییەکان بدەن. ئامادەبووان جەختیان کردەوە کە ئەو پێشهاتانەی ناوچەکە بەخۆیەوەیان دەبینێت، پێویستیان بە هەماهەنگی زیاتر و تەواوکاریی هەوڵەکان هەیە؛ پاراستنی سنورەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنیەکان کارێکی هاوبەشە و پێویستە بەردەوامی پێبدرێت، بە جۆرێک کە توانای وڵاتانی ناوچەکە بەهێز بکات بۆ پاراستنی





