بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

قۆناغی هەشتەمی دابەشكردنی زەوی لە هەولێر دەستپێدەكات

پڕۆسەی تەرخانکردنی زەوی فەرمانبەران، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە 7 قۆناغ پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.لەبارەی قۆناغی داهاتووی پڕۆسەکە، سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند “تیمەکان سەرقاڵی ئامادەکارین و لە ئایندەیەکی نزیک گەڕی هەشتەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەست پێدەکات”.

کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وت “تا ئێستا ٤٢ هەزار پارچە زەوی، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراوە.

وتیشی، “لە ئایندەیەکی نزیکدا، دەست دەکەین بە قۆناغی هەشتەمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران”.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر زیاتر ڕوونی کردەوە “بەشێوەیەکی گشتی ٨٢ هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ناویان تۆمار کراوە بۆ سوودمەندبوون لەو بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، ٤٢ هەزار فەرمانبەر زەویان وەرگرتووە و ٤٠ هەزار فەرمانبەریش ماون کە سوودمەند دەبن لە پڕۆسەکە”.

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی کە ساڵانێک بوو وەستابوو، بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەستی پێکردەوە، ئامانج لەو بڕیارەش دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و کەمکردنەوەی باری سەرشانی هاووڵاتییانی کوردستانە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *