بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بەنزین و مووچە جوڵەی گەشتیاریی ناوخۆیان لە هەرێمی کوردستان پەکخستووە

دیمەنێک لە بازاڕی سلێمانی و گەشتیاران

پووختەی هەواڵەکە:

  • گرانبوونی نرخی بەنزین و دواکەوتنی مووچە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی سنووردار کردووە.
  • کۆمپانیاکانی گواستنەوە بەهۆی بەرزی تێچووی سوتەمەنییەوە جوڵەی پاسەکانیان ڕاگرتووە.
  • گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەهۆی هەرزانیی سوتەمەنی لە ناوچەکانیان، هێشتا ڕوو لە هەرێم دەکەن.
  • دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت تاوەکو ئێستا فیدباکی فەرمییان لەسەر کەمبوونەوەی گەشتیار پێنەگەیشتووە.

زانیارییەک گەیشتووە بەکەناڵ8 کە تێیدا دەردەکەوێت گرانبوونی نرخی بەنزین بۆ دوو هێندە و دواکەوتنی مووچەی مانگی تەمموز، بوونەتە ڕێگر لەبەردەم گەشت و سەردانی هاونیشتمانیانی هەرێم بۆ ناوچە گەشتیارییەکان. ئەم دۆخە نەک هەر گەشتیاران، بەڵکو خاوەن پاس و کۆمپانیا گەشتیارییەکانیشی ناچار بە وەستاندووە، چونکە تێچووی گواستنەوە لە قازانجی کارەکانیان زیاترە.


یەکێتیی فڕۆکەوانی و گەشتیاری لە سلێمانی:

عەتا ئەنوەر، سەرۆکى یەکێتى فرۆکەوانى و گەشتیارى لە سلێمانى ئاماژە بەم خاڵانە دەکات:

  • بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی تێچووی گواستنەوە و کەمبوونەوەی گەشتیاری ناوخۆیە.
  • دواکەوتنی مووچە و گرانبوونی سوتەمەنی هەموو سێکتەرەکانی ژیانی تێکداوە و جوڵەی بازاڕی کەمکردووەتەوە.
  • خاوەن پاسەکان بەهۆی گرانیی بەنزینەوە ئامادە نین جوڵە بکەن، چونکە تەنیا ماندووبوونیان بۆ دەمێنێتەوە.
  • گەشتیارانی بەغداد و شارەکانی تری عێراق بەهۆی جێگیریی نرخی سوتەمەنی لای ئەوان، بەردەوامن لە هاتن بۆ هەرێمی کوردستان.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان:

ئیبراهیم مەجید، گوتەبێژى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ فیدباکێکی فەرمیان لە بنکە گەشتیارییەکانەوە پێنەگەیشتووە کە باس لە کەمبوونەوەی ئیشوکار بکات بەهۆی بەنزینەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆرینەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێن و ئەگەر سکاڵا یان داواکارییەکی فەرمی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە پێشکەش بکرێت، هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *