بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئەركان سلێمان، شەهیدێكی بێسەروشوێن

شەهیدی نەمر ئەركان سڵێمان عەقیل، لەدایكبووی ساڵی 1990ی خێزانێكی كوردپەروەری (گویان)ی گەڕەكی نور-ی شاری موسڵە و دەرچووی قۆناغی ناوەندییە. ساڵی 2009 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لە سنووری مەڵبەندی حەوتی نەینەوا، دواتر بووە بە پێشمەرگە لە لیوای 111ی یەكەی 70 لە سنووری قەزای شنگال، پێشمەرگەیەكی چالاك و گورج و گۆڵ بووە لە ئەركەكانیدا، ماوەیەكیش لە بنكە و بارەگاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا لە ناوەندی شاری موسڵ، وەك پێشمەرگەیەك خزمەتی كردووە.
رۆژی 15/7/ 2014 و هاوكات لەگەڵ داگیركردنی شاری موسڵ و ناوچەكانی دیكەی پارێزگای نەینەوا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، شەهید ئەركان لە ناوچەی شەڵالەی موسڵ لەلایەن ئەو گروپە تیرۆریستییەوە دەستگیر كراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر چارەنووسی نەكەوتۆتە بەردەست و بێسەروشوێنە، لە دوای خۆی كچێكی بەجێهشتووە بەناوی (گوڵنار).
شایانی باسە، لە ماوەی شەڕی دژ بە چەكدارانی داعشدا، یەكێتی قوربانییەكی زۆری بەخشی و ژمارەیەكی زۆر لە كادرانی خۆبەخش و پێشمەرگەكانی لە سنووری بادینان، لە بەرەكانی شەڕدا شەهیدبوون، ئەوە راستییەكی مێژووییە كە بەشداریی كاریگەرانەی پێشمەرگە وكادیرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرە جیاوازەكانی شەڕی دژی داعشدا، پابەندبوونی ئەو هێزە بووە بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و پاراستنی هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی ناوچەیی، ئەم بەشداری و بەرگریكردنەی لە ناوچە جیاوازەكانی باشووری كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستان، بەشێكە لە ئەركی نەتەوەیی ئەو حزبە بە درێژایی مێژوویی دامەزراندنی لە ساڵی 1975ەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *