ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبوەکانی سەنگەر کۆبووەوە و باسی لەوەکرد کەمئەندامانی سەنگەر، رەمزی قوربانی و گیانبازی و نمونەی باڵای تێکۆشانن.
جێگری سەرۆک، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کوردستانی ئازاد و دامەزراوە یاساییەکانی، بەرهەمی خەبات و ماندووبونی پێشمەرگە و قوربانیەکانیەتی.
ڕفعەت عەبدوڵا، جەختی کردەوە کە یەکێتی، لەسایەی سەرکردایەتیەکی یەکڕیز و یەکگرتوو، بەردەوام هەنگاوی کردەیی بۆ نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر.




