بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

رفعەت عەبدوڵا: دیدگای یەكێتی، لە میدیای نوێدا زیاتر ئامادەیی هەبێت

لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەشی میدیای نوێی مەڵبەندەكان، رفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باسی لەوەكرد سەرجەم كایەكان لە گۆڕانكارییەكی خێرادان و راگەیاندن بەدەرنەبووە لە شەپۆلی گۆڕانكارییەكان، لەمڕووەوە (میدیای نوێ)ی وەك ئاسانكاریی زیاتر بۆ دەستڕاگەیشتن بە هەواڵ و زانیاریی وەرگر، وەسفكرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، كە ستران عەبدوڵا لێپرسراوی سكرتاریەتی مەكتەبی سیاسی و لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، رێبوار ستار لێپرسراوی نووسینگەی میدیای نوێ لە مەكتەبی كاروباری رێكخراوەیی ئامادەیبوون، جێگری سەرۆكی یەكێتی، رایگەیاند: دیدگای یەكێتی، لە میدیای نوێدا زیاتر ئامادەیی هەبێت و بەشدارییەكی كاراتان هەبێت لە ئاڕاستەكردنی وتاری گشتیدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *