بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

قوباد تاڵەبانی ناوەندێكی كلتووری و رۆشنبیریی نوێی لەكەلار كردەوە

قوباد تاڵەبانی، لە شاری كەلار ناوەندی كلتووریی “ئاران”ی كردەوە و رایگەیاند: بەهۆی گەشەسەندنی خێرای كەلار لەڕووی ئابووری و دانیشتووانەوە، دروستكردنی ناوەندێكی كلتووریی لەم شێوەیە پێویستییەكی گرنگ بوو، جەختیشی كردەوە: كە ئەم ناوەندە دەرفەتێكی باش دەبێت بۆ گەشەپێدانی توانای گەنجان و بواری ڕۆشنبیریی ناوچەی گەرمیان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كەلار چ لەڕووی ژمارەی دانیشتووان و چ لەڕووی ئابووری و خزمەتگوزارییەوە گەشەیەكی خێرای كردووە. لەم نێوانەدا ناوەندێكی كلتووری و رۆشنبیری كە لە ئاستی ئەو گەشەسەندنەدابێت و شایستەی كەلاربێت زۆر پێویست بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد: پیرۆزبایی لە خەڵكی خۆشەویستی كەلار دەكەم كە لە ئەمڕۆوە بوونە خاوەنی ناوەندێكی كلتووری و رۆشنبیری جوان و پێشكەوتوو. خۆشحاڵ بووم بە كردنەوەی ناوەندی كلتووری ئاران كە هۆڵێكی پێشكەوتووی سینەما، كتیبخانەیەكی دەوڵەمەند و گەلەرییەكی جوان و سەنتەری راهێنان و فێركردنی موزیك و.. لەخۆ دەگرێت. ئەم ناوەندە بە تایبەت بۆ ئەو هەموو گەنجە خوێندەوار و بە توانا و هونەردۆست و كلتووردۆستەی دەرفەتێكی باشە بۆ گەشەپێدانی لایەنی رۆشنبیری و كلتووری گەرمیان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *