بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال لە نەخۆشخانە تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ (قەرەنی عەبدوڵا ئاغا) بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ ١٥ـی ٧ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نەخۆشخانە سەردانی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین و نوێنەری تایبەتی سەرۆک مام جەلال لە مەڵبەندی راپەڕین هەڤاڵ ( قەرەنی عەبدوڵا ئاغا ) یانکرد .

لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت روونیان کردەوە لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەردانی هەڤاڵ قەرەنی ئاغا یانکردووە و بە گرنگییەوە لە باشبوونی تەندروستی بەڕێزییان دەڕوانن ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایانگەیاند پاڵپشت بە قارەمانێتی و ورە بەرزی هەڤاڵ قەرەنی ئاغا ئومێد دەکەین بە سەلامەتی ئەم قۆناغەش تێپەڕێنێت و بە گڕوتینی زیاترەوە بێتەوە ناومان.

لە بەرامبەردا ؛ خانەوادە و بنەماڵەی سەربەرزی هەڤاڵ قەرەنی ئاغا سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەیان کردوو پێزانینیان دەربڕی بۆ ئەو بە دەمەوە هاتنە .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *