بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی زیاتر ١٧ هەزار پارچە زەوی لە گەرمیان دابەش دەکرێت

لە وێستگەی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری خانووبەرەی گەرمیان، لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا لەسەر دابەشکردنی زیاتر لە ١٧ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدانی سنووری گەرمیان.
بەپێی بڕیارەکە لە کەلار ١١١٢٨ پارچە زەوی، لە کفری ٢٥٠٠ پارچە زەوی و لە رزگاریش ٢٥٠٠ پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت. جگە لەوەش ١٠٧٧ پارچە زەویش بەسەر کەسوکاری شەهیدان بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی و حیزبی دابەش دەکرێت.
بڕیارە هەر لە ئەمڕۆکەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدان دەست بە دابەشکردنی پارچە زەوییەکان بکرێت



