ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

سەرۆک بافڵ سەرەخۆشی لە میری قەتەر دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی شێخ تەمیم و گەلی دۆستی قەتەر دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ:

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی باوکی بەڕێز شێخ تەمیم، میری دەوڵەتی قەتەرمان پێگەیشت.

بەبۆنەی ئەم كۆستەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی میری قەتەر و گەلی دۆستی قەتەر دەكەین.

لە خوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات، سەبووری و ئارامیش بە كەسوكار و گەلی دۆستی قەتەر ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *