بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،بۆ کۆچی دوایی خاتوو (سەردەشت شێخ محەمەد)ـی خوشکی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم كەسنەزانی، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی شێخ نەهر و بنەماڵەکەیان کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ:

بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم كەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری كەسنەزانی

‌‌‎بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەردەشت شێخ محەمەد)ـی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین کە رۆڵ و خزمەتەکانتان لە چاکەی گشتی و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیاندا دیار و بەرچاوە و بەهایەکی گرنگی هەیە لای ئێمە.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.

‌‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‌‌‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *