ڕفعەت عەبدوڵا دامەزراوەی ئامارو كۆمەڵەی خوێندكارانی یەكێتی بەسەردەكاتەوە

ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەدوو سەرداندا دەزگای ئامارو ڕاپرسی یەكێتی و كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانی بەسەركردەوەو هەوڵ و كارەكانی هەردوولای بەپێزانینەوە هەڵسەنگاند.
جێگری سەرۆك، لەدیداری دەزگای ڕاپرسی و ئاماردا ڕایگەیاند: ئامارێكی ڕاستەقینە، یارمەتیدەرمانە بۆ تێگەیشتن لەزانیاری و بڕیاردان لەسەر بنەمای ڕاستیەكان نەك پێشبینی.
لەبەسەر كردنەوەی كۆمەڵەی خوێندكارانیشدا ڕفعەت عەبدوڵا، هیوای خواست، سەرمایەی پڕ شانازی ڕێكخراوەكە بكەنە داهێنان بۆ بردنەوەی ئایندەی كاری ڕێكخراوەیی.



