بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لەوادەی خۆیدا تەواوبکرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری خەرجکردنی بەشێک لە بودجەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵی دەرکرد و دووپاتیشی کردەوە کە دەبێت پرۆژەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت.

قوباد تاڵەبانی،لە کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی کۆمپانیای هابیکا بەدواداچوونی بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی هەردوو پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و هێڵی 3ی دوکان – سلێمانی کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بریاڕی لەسەر خەرجکردنی بەشێک لە بودجەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دا و دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار کرد کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کارەکانی پڕۆژەکە بەڕێوەدەبەن.

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە بۆ ساڵی 2026 پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە ئەولەوییەتی کارەکانماندایە و دەبێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close