بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

فیلمی دیکۆمێنتاریی “دادە؛ داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ” لە هیلسنکی نمایشدەکرێت

رۆژی شەممە 4ى7ى2026  سەعات 5ى ئێوارە، فیلمی دیکۆمێنتاریی هێرۆخان بەناونیشانی “دادە؛ داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ”  لە هیلسنکی پایتەختی فینلەند نمایشدەکرێت.

ئەم فیلمە باسی رۆڵ و خەباتی خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) لە کاروانی خەباتی سیاسی، پێشمەرگایەتی، میدیایی، مرۆیی و کلتوری دەکات و سەرگوزەشتەی ژنێکی ئازاو سەردەقشکێن و خەباتگێڕێکی نمونەیی دەگێڕێتەوە بەدۆکیۆمێنت و دیمەنی رۆژگاری سەختی خەباتی گەلی کوردستان.

فیدراسیۆنی کوردانی فینلەند و رێکخراوی شاماران، ئامادەکاریان بۆ نمایشی فیلمەکە کردوە و هاتن بۆ هەمووانە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *