بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر چەند تێکۆشەرێک بەسەردەکاتەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر لە سێ سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان ( نامیق خدر عەبدوڵا، سابر بەکر محەمەد ، نەجات قادر ئیسماعیل )پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یان بەسەرکردەوە .

لەو سەردانانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە پەرۆشییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروستی باشترییان بۆ خواستن .

مەکتەبی سکرتارییەت بەڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی قارەمان و بەورەی هەولێر-ییان رووانی لەو رووەوە هەڤاڵان نامیق خدر و سابیر بەکر و نەجات قادر لە سەرەتای ئەو خەباتگێڕ و پێشمەرگە قارەمانە بوون کە بە ئازایەتی و چاونەترسییان ترس و خۆفیان خستبووە دڵی دوژمن .

مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-ییان ئاڕاستەکرد و رێز و پێزانینیان دەربڕی بۆ رابردووی پاک و پڕ لە سەروەرییان .

لە بەرامبەردا هەریەک لە هەڤاڵان ( نامیق خدر و سابیر بەکر و نەجات قادر ) خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە بەسەرکردنەوەیان و جەختیان لە هەڵوێستی نەگۆڕییان کردەوە بەرامبەر بە شۆڕشی نوێ و یەکێتیی وەک رۆڵەیەکی دڵسۆزی خاک و گەلی کورد دەمێنەوە لە کۆڕی خەبات و تێکۆشاندا .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *