بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆك بافڵ: ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی لیوا ئەیوب لەڕیزەكانی پێشمەرگە مایەی شانازیمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا ئەیوب یوسف، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ بە پێزانینەوە لە رۆڵ و خەبات و تێكۆشانی كاك لیوا ئەیوبی رووانی وەك تێكۆشەرێكی دێرین و فەرماندە و پێشمەرگەیەكی ئازا و دلێری كوردستان و یەكێتی كە تەمەنی خۆی تەرخانكرد بۆ خەباتی كوردایەتی و وەك شێرە كوڕێكی هەولێری هەمیشە لەگەڵ هەڤاڵەكانی بەشێكن لە سەروەرییەكانی گەلەكەمان. هەروەها وتی، ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانیشی لە ریزەكانی هێزی پێشمەرگە مایەی شانازی هەموو لایەكمانە.

لای خۆیەوە، لیوا ئەیوب یوسف سوپاسی سەرۆك بافڵی كرد و دووپاتی كردەوە هەمیشە پێشمەرگەی كوردستان و یەكێتی دەبێت و هەر ئەركێك لە خزمەتی خەڵك بێت بە ئەمانەتەوە رایدەپەڕێنێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *