رفعەت عەبدوڵڵا: گۆڕانکاری و نوێبونەوە حزبیەکان برەودانە بەگەشەی ئۆرگانەکان

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ى7ى2026 رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لەگەڵ بۆردی تێکۆشەران کۆبووەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتى رایگەیاند: لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ بۆردی تێکۆشەران، رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسی لەڕۆڵی مێژوویی تێکۆشەرانی یەکێتی کرد کە چۆن لە تەنگانەی تێکۆشانی رابردوودا بەجەرگ و دەستپێشخەربوون، لەئایندەشدا بەئەزمون و لێوەشاوەییان قەڵغانی پارێزگاریبن لەبەها بەرزەکانی یەکێتی و نیشتمان.
ئاماژەى بە ئەوەش داوە: بەئامادەبونی رەهبەری سەید براهیم، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران، جێگری سەرۆک، رایگەیاند: گۆڕانکاری و نوێبونەوە حزبیەکان تەنها بڕیارێکی ڕێکخراوەیی نیین، بەڵکو برەودانە بەگەشەی ئۆرگانەکان








