ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

دەزگاى ئاسایش: ڕاگیراوانى ماددەى هۆشبەر کەم و ڕاگیراوانى تیرۆر زیادیانکردووە

پووختەى هەواڵ

  • دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان هەڵمەتى نەهێشتنى مەترسییەکانى ماددەى هۆشبەرى لە گەرمیان ڕاگەیاند
  • دەزگاى ئاسایش نەیهێشتووە هەرێمى کوردستان ببێتە شوێنى گواستنەوەى ماددەى هۆشبەر
  • کارزان شێرکۆ: لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەکارهێنەرى ماددەى هۆشبەر لە ڕەگەزى مێ هەیە

کارزان شێرکۆ، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەزگاکەیان هەڵمەتى نەهێشتنى مەترسییەکانى ماددەى هۆشبەر، هزرى تووندڕەوى و بەهێزکردنى کولتوورى پێکەوەژیانى لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان ڕاگەیاند.


کارزان شێرکۆ، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان:

  • ڕاگیراوانى ماددەى هۆشبەر بەراورد بەساڵى ڕابردوو کەمیکردووە،.
  • بەڵام لەسەر بابەتى تیرۆر ئامارەکە زیادیکرووە.
  • بەگوێرەى ئامارەکە ساڵى 2025، 248 ڕاگیراوى تیرۆر تۆمارکراوە، بەڵام تەنیا لە 10 مانگى ئەمساڵدا 260 ڕاگیراوى تیرۆر هەبووە.
  • زۆر بەکەمى بازرگانى ڕەگەزى مێى ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان هەیە.
  • بەڵام بەکارهێنەرى مێ لەسەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان هەیە.

لەبارەى ڕێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى ماددەى هۆشبەر لە ناوچە سنوورییەکان، گوتەبێژی دەزگای ئاسایش گوتى “بەگوێرەى پلانێکى تۆکمەى دەزگاى ئاسایش توانیویانە ببنە پارێزەرى وڵاتانى دراوسێ و ڕێگەنەدەن هەرێمى کوردستان ببێتە شوێنى گواستنەوەى ماددەى هۆشبەر”.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *