دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
ڕۆژى چوارشەممە، 28ـى تشرینى یەکەمى 2026، دوانزەیەمین فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکردووە و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین چالاکى بازرگانى، فەرهەنگى و کۆمەڵایەتى و هونەرى لەخۆ دەگرێت، چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کەس سەردانى بکەن.
نوێکراوەتەوە/4 کاتژمێر پێش ئێستا
گەشتیارانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق لە فێستیڤاڵى هەڵەبجەن

پووختەى ڕاپۆرتەکە
- فێستیڤاڵى هەنار و پایزیی هەڵەبجە جێگەى بایەخى گەشتیارانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقە.
- بەشێک لەو گەشتیارانە بەخێزانى دێن و بەشێکیشیان بە گرووپات.
- هەنارى هەڵەبجە سەرنجى گەشتیارانى ناوچە جیاوازەکانى ڕاکێشاوە.
دوانزەیەمین فێستیڤاڵى هەنارو پایزیی هەڵەبجە دەستیپێکردووە و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین چالاکى بازرگانى، فەرهەنگى و کۆمەڵایەتى و هونەرى لەخۆ دەگرێت، چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کەس سەردانى بکەن.
گەشتیاران سەردانى فێستیڤاڵەکە دەکەن
· بە خێزانی لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە هاتونەتە پارێزگای هەڵەبجە.
· بەشداری فێستیڤاڵی هەناریان کردووە.
· هەنار و کەشی فێستیڤاڵەکە سەرنجی ڕاکێشاوە.
· بڕیاریداوە ساڵانە لەم کاتەدا بێت و هەناری هەڵەبجە بباتەوە.
· بەشێک لە گەشتیاران بە گروپی گەشتیاری سەردانی هەڵەبجەیان کردوە و تێکەڵی فێستیڤاڵی هەناربوون.
· تەنیا گەشتیارانی ناوخۆی عێراق نا بەڵکو لە وڵاتانی دراوسێ و جیهانیشەوە هاتون بۆ فێستیڤاڵەکە.
· بەشێکیان لە ئەڵمانیاوە هاتون لەگەڵ گەشتنیان دەستیان بەهەنار خواردن کردوە.
خاتونێک لە ئەوروپاوە هاتوە و بە خۆشی فێستیڤاڵەکەوە جلی کوردی لەبەر کردوە و بڕیاریداوە چەند ڕۆژێک لە هەڵەبجە بمێنێتەوە.
بۆ دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە چاوەڕێ دەکرێت زیاتر لە نیو ملیۆن سەردانیکەر لە هەرچوار ڕۆژەکە سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن کە بەشێکیان گەشتیاری بیانی و پارێزگاکانی تری عێراقن.




