ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لێکتێگەیشتنەکانى شنگال ڕەتدەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو لێکتێگەیشتنانە دەکات کە حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە دۆخی شنگال ئەنجامیداون و دەڵێت” بەشێوەیەکی تاکلایەنە و بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراون”.


وەزارەتى ناوخۆ:

  • هەر هەنگاوێکی لەم شێوەیە، پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی شنگالە کە لە تشرینی یەکەمی 2020 بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کراوە.
  • بە بیر هەموو لایەکیش دێننەوە کە شنگال و چیای شنگال بە خوێنی ئاڵی 500 شەهید و 3000 برینداری پێشمەرگە ئازاد کراوە.
  • دەبێت ڕێز لەو قوربانی و تێکۆشانە بگیرێت.
  • سەپاندنی واقیعێکی ئەمنی و کارگێڕیی نەخوازراو لە دەرەوەی دامەزراوە شەرعییەکان، دۆخی دەڤەرەکە ئاڵۆزتر دەکات و پرۆسەی ئاساییکردنەوە لەباردەبات.
  • تاکە ڕێگەچارەی دروست، جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتننامەی شنگالە.
  • داوا لە حکومەتى فیدراڵ دەکەین، پابەندی ڕێککەوتننامەی شنگال و سەرجەم ڕێککەوتنە سیاسی و بەرنامەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی فیدرال بێت کە لە بوارەکانی ئیداری، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەدا کراون.
  • ئەگەر جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنانە ئەستەمە، با بگەڕێنەوە بۆ ڕا و ئیرادەی خەڵکی شنگال بەتایبەتی ئێزدییەکان.
  • کێیان پێ باشە و چییان پێ باشە با بڕیاری لەسەر بدەن و هەمووان پابەند و پشتیوان بن بۆ هەڵبژاردەکەیان.

ڕاگەیێنراوەکەى وەزارەتى ناوخۆ هاوکاتە لەگەڵ پرۆسەى تێکەڵکردنى یەکینەکانى بەرخۆدانی شنگال بە دامەزراوە ئەمنییەکانى حکومەتى عێراق.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close