ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ئەنجوومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغداد تاوتوێ دەکات

 ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ لەسەر ئەنجامى دوایین کۆبوونەوەى شاندى دانوستانکار لە بەغداد دەکات و ئەنجامى کۆبوونەوەکەى دهۆکی نێوان شاندى هەولێر و بەغدادیش دەخرێتەڕوو.


کارنامەى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران:

  • لە بڕگەى یەکەم، گفتوگۆ لەسەر ئەنجامى دوا کۆبوونەوەى شاندى دانوستانکارى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى دارایی فیدراڵ لە ڕۆژى 24ـى ئەم مانگە تایبەت بە بڕگە پێشنیازکراوەکانى ماددەى دەى ڕەشنووسى بودجە دەکرێت.
  • ئەندامانى شاندى دانوستانکار ئەنجامى کۆبوونەوەکە دەخەنە بەردەم ئەنجوومەنى وەزیران.
  • لە بڕگەى دووەمدا، ئەنجامى سەردانى شاندى باڵاى حکومەتى فیدراڵ بەسەرۆکایەتیى جێگرى سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارى وزە و ئەندامێتیى وەزیرانى نەوت و کارەبا بۆ هەرێمى کوردستان لە ڕۆژى 25ـى ئەم مانگە سەبارەت بە دۆسییەکانى نەوت و وزە لە چوارچێوەى ڕەشنووسى پرۆژەیاساى بودجەى فیدراڵى دەخرێتەڕوو.

ڕەشنووسى بودجەى گشتیى عێراق لە ئەنجوومەنى وەزیرانەوە گەڕێنراوەتەوە و بۆ وەزارەتى دارایی فیدراڵ، ئەوەش بە مەبەستى تەرخانکردنى دارایى بۆ ئەو وەزارەتانەى زیادکراون، هەرێمى کوردستان دەیەوێت لەم قۆناغەدا گۆڕانکاریش لە ماددەى 10 بکرێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close