ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

وردبینیكردنی لیستی مووچەی هەرێم كۆتایی دێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆسەی وردبینیكردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بەتەواوی كۆتایی پێبهێندرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەكارییەكان جێبەجێكراون و راستەوخۆ دوای كۆتاییهاتنی وردبینییەكە، پڕۆسەی تەمویلكردن و ناردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای ناردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مووچەخۆران رادەگەیەنێت راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات.

رۆژی 8ی 10ی 2026، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوەو بە چوار رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشكرا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close