ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

سەرۆککۆمار سەردانی کەسایەتی دیاری سیاسی عومەر فەتاح دەکات

نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، لە شاری سلێمانی ئەمرۆ 24ی10ی2026 سەردانی عومەر فەتاح کەسایەتی دیاری سیاسی و ئەندامی پێشووی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشمانیی کوردستانی کرد.

لەو سەردانەدا بارۆدۆخی گشتی وڵات و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتی سیاسی ناوچەکە و جیهان تاوتوێکران.

لەو بارەیەوە سەرۆک کۆمار رۆڵی عومەر فەتاحی بەرز نرخاند لە خەباتی شار و شاخ کە رۆڵی گرنگی بینیوە لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەرێگەی ئەو پۆستە باڵایانەی کە بەڕێوەی بردوە و هیوای هەمیشە تەندروستی باشی بۆ بەڕێزیان خواست .

لە بەرامبەردا عومەر فەتاح خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *