فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی و 120 هەزاری دیکەش دادەمەزرێنرێن

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، رایدەگەیەنێت: لە بودجەی ساڵی 2027 سەرجەم گرێبەستەکان دەکرێنە هەمیشەیی و 120 هەزار کەسی دیکەش وەک فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێن.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی بودجه‌ی 2027، بەبەشداری محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و فالح ساری وه‌زیری دارایی.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سەرۆکوەزیران بڕیاریدا سەرجەم فه‌رمانبه‌رانی گرێبەست بكرێن به هه‌میشه‌یی و 120 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی نوێ به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له بودجه‌ی 2027دا دابنرێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو چین و توێژه‌كان بگرێته‌وه‌و بەپێی ژماره‌ی دانیشتووان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بكرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بریاردرا پلاتفۆرمێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ دامه‌زراندن ، بۆ ئەوەی گەرەنتی دادپه‌روه‌ریی له‌نێوان ئه‌و کەسانەدا بکات کە داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
لە کۆتایشدا، سەرۆکوەزیرانی عیراق، ئاشکرای کرد، حکومەت هەموو رێکارێک دەگرێتە بەر، بۆ ئەوەی پارە بۆ بڕیارەکە دابین بکات، حکومەتیش دەیەوێت لەم رێگایەوە هەلیکار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت.



