ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مەراسیمی یادی ٣٩ساڵەی شەهیدبوونی (شەهیدانی دەروازەی شار) کرایەوە.

ئەمڕۆ (٢٠٢٦/١٠/٢٤) ئەندامی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان (نەسرین کوردە) بەژداری لە مەراسیمی یادی ٣٩ساڵەی شەهیدبوونی (شەهیدانی دەروازەی شار) کرد.

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی پڕ لە شکۆدا بەئامادەبونی لێپرسراوانی حزبی وحکومی ، مەراسیمی یادی ٣٩ساڵەی شەهیدبوونی (شەهیدانی دەروازەی شار) کرایەوە ، شەهیدانی دەروازەی شار، پێنج تێکۆشەری شانە نهێنییەکانی (ی.ن.ك) بوون ، دوای تۆمارکردنی داستانێکی پڕ لە قارەمانی و ئەنجامدانی چەندین چالاکی کەم وێنە دژ بە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس ، بەداخەوە پاش دەستگیرکردنیان لە ١٩٨٧/١٠/٢٤ لە دووڕییانی سەرچنار گولەباران کران و بوون بە هەوێنی خۆڕاگری و سیمبولی نەبەردی شاری سلێمانی .
لەم یادە پیرۆزەدا سەری ڕێز دادەنوێنین بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *