ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

شەهیدانی دەروازەی شار سیمبولی خۆڕاگری و ڕێبازی نەسرەوتنی یەکێتیی-ن

شەهیدانی دەروازەی شار سیمبولی خۆڕاگری و ڕێبازی نەسرەوتنی یەکێتیی-ن

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی پڕ لە شکۆدا بەئامادەبونی هەڤاڵان سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وزیاد جەبار، لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستن و سەرپەرشتیاری بۆردی شەهیدان و جزاسید مجید لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی ومستەفاچاورەش و ژمارەیەکی زۆر لەکەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کادرانی یەکێتی ولێپرسراوانی حزبی وحکومی ، مەراسیمی یادی ٣٩ساڵەی شەهیدبوونی (شەهیدانی دەروازەی شار) کرایەوە لەمەراسیمەکەدا پاش چەند ساتێکی ماتەمینی بۆگیانی پاکی شەهیدان زیاد جبار تاجەگوڵینەی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەی لەبەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدەکان دانا. : دواتر ووتاری لێپرسراوی بۆردی شەهیدان و مەڵبەندی سلێمانی و بنەماڵەی شەهیدان خوێندرایەوە.
شەهیدان
(کەمال محمود، تاریق قادر، جەلال عەبدوڵا، علی حەمە ڕەحیم، بەرهەم عومەر)، ناسراو بە شەهیدانی دەروازەی شار، پێنج تێکۆشەری شانە نهێنییەکانی (ی.ن.ک) بوون، ئەم هەڤاڵانە دوای تۆمارکردنی داستانی قارەمانانە و ئەنجامدانی چەندین چالاکی کەم وێنە دژ بە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس، بەداخەوە پاش دەستگیرکردنیان لە ١٩٨٧/١٠/٢٤ لە دووڕییانی سەرچنار گولەباران کران و بوون بە هەوێنی خۆڕاگری و سیمبولی نەبەردی شاری سلێمانی.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *