سەرۆک کۆماری عێراق ڕێخەری گشتی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕانی بەسەر کردەوە

سەرۆک کۆماری عیراق رێکخەری گشتی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕانی بەسەر کردەوە
سەرۆک کۆماری عیراق، نزار ئامێدی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد.
لەو دیدارەدا بارۆدۆخی گشتی وڵات و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتی سیاسی ناوچەکە و جیهان و گرژییەکانی ئەم دواییە خۆرهەڵاتی ناوەراست تاوتوێکران.
سەرۆک کۆمار رۆڵی عومەری سەید عەلی بەرز نرخاند لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان کە وەک یەکێک لە تێکۆشەرانی دێرین خزمەتی بە دۆزی رەوای گەلەکەی کردووە لە خەباتی کوردایەتیدا.
لەبەرامبەردا عومەری سەید عەلی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.





