سەرەڕاى بەڵێنەکان دۆلار دانەبەزى

- بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار بە بەرزى ماوەتەوە.
- بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار 16 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
- حکومەتى فیدراڵى بەڵێنیدا بوو جیاوازى لەنێوان بەهاى فەرمى و بازاڕ کەمبکاتەوە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە نرخەکان نێردران، تێیدا ئەمڕۆ شەممەش هاوشێوەى هەفتەى ڕابردوو بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەرزى ماوەتەوە و 100 دۆلار بە 166 هەزار و 500 دینارە.
بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:
- 100 دۆلار بە 166 هەزار و 500 دینارە.
- 100 یۆرۆ بە 186 هەزار و 250 دینارە.
- 100 پاوەن بە 216 ههزار دینارە.
- 100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 450 دینارە.
- 100 هەزار تمەن بە 700 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، دواى 10 ڕۆژ لە گۆڕانکارییەکانى بەهاکەى دێت لە لایەن حکومەتى عەلى زەیدییەوە، کە تێیدا بڕیار درا بەهاى فەرمیى 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بێت.
لە کاردانەوەى بەرزبوونەوەکەیدا لە بازاڕ، 14ـى تشرینى یەکەم، حەیدەر عەبودی گوتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند، حکومەت و بانکی ناوەندی پلانێکی داڕێژراویان هەیە بۆ ئەوەى نرخی یەک دۆلار لە بازاڕدا بکەنە بە هەزار و 550 دینار.



