هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی کرد.

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی کردوو لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی گەرمیان کۆبوەوەو ڕایگەیاند لەهەموو بوارێکدا یەکێتی بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسی هەنگاو دەنێت هەتا لەژیانی حزبی و حکومڕانیشدا لەئاست داخوازی و داواکاری گەلەکەماندابین.
لەکۆبونەوەکەدا کەهەریەک لەهەڤاڵان وەستا ڕەسوڵ لێپرسراوی ئەنجومەنی پشتیوانی و زیاد جەبار لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستن، عومەر عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان ئامادەبیوون، هەڤاڵ جێگری سەرۆک جەختی لەبرەودان بەتوانای نوێ و پێشخستنی کاری ڕێکخراوەیی و حزبی کردەوە وەک ئەرکێکی ئەم قۆناغە نوێیەی خەبات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)



