ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی سەرکردە و فەرماندەی دیار و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ (مەحمود سەنگاوی)یان کرد.

رۆژی ١٢ـی ١٠ـی ٢٠٢٦ ،مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی سەرکردە و فەرماندەی دیار و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ (مەحمود سەنگاوی)یان کرد.

لە و سەردانەدا ، بە ڕێزەوە لە رۆڵی مێژوویی و کاروانی پڕ لە سەروەری و خەباتی سەرکەوتووانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی رووانی ، وەک سەرکردەیەکی دیار و هەڵکەوتەی سەنگەری بەرگریی کوردستان و دەڤەری گەرمەسێر ، کە هەمیشە بە خەمخۆری و دڵسۆزی بۆ خاک و گەلەکەی لە ریزی پێشەوەی سەنگەری تێکۆشاندابووە ، لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشی هەمیشەیان بۆ خواست .

لەبەرامبەردا ،هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو ، روونیکردەوە بە گڕووتینی زیاترەوە درێژە بە سەردان و بەسەرکردنەوەکانی خەباتگێڕو تێکۆشەرانی رێگای بەرزی کوردایەتی بدەن و هانیدان زیاتر لە ژیان و گوزەرانیان بکۆڵنەوە .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close