ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی کەمی بەنزین لە کوردستان داوایەک ئاراستەی وەزیری نەوت دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە وەزیری نەوتی فیدراڵ کرد لە ماوەی هەفتەیەکدا وەڵامی ئەو پێشنیازە بداتەوە کە کوردستان پێشکەشی کردووە و ناوەڕۆکەکەی بریتییە لەوەی 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەی کوردستان وەربگرن و حکومەتی عێراق خۆی بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات.

لێدوانی فەرمی: سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە وەزیری نەوت کرد لە ماوەی هەفتەیەکدا بە نووسراوی فەرمی وەڵامی پەرلەمان بداتەوە کە ئایا دەتوانن 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەی کوردستان وەربگرن و بەنزینیان بۆ دابین بکەن یاخود نا؟، سەرۆکی پەرلەمان وتوویەتی “ئێمە دەبێت بە یەک چاو سەیری هاووڵاتیان بکەین جا لە هەرێمی کوردستان بن یانیش ناوچەکانی دیکەی عێراق”.

٠ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر زیادکردنی هەناردەی نەوتی کوردستان و زیاتر سوودوەرگرتن لە هێڵی بۆریی نەوتی کوردستانیش، داوای لە وەزیری نەوت کرد لە ماوەی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان کۆببنەوە و ڕێکاری پێویست بگرنەبەر.

زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە هەناردەی نەوتی عێراقیش لەم کاتەدا، ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غاز لە زاری بەڕێوەبەری سۆمۆوە ئاشکرای کرد کە لەم مانگەدا عێراق بە تێکڕا ڕۆژانە دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکات، بەڵام وەزارەتی نەوت عێراق دەڵێت، هەناردەکردنی نەوت بەرزبووەتەوە بۆ دوو ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

27ـی ئابی ئەمساڵ، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، ئەوان بە پێشنیازەکەی وەزیری نەوتی عێراق ڕازین و ئامادەن 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەی دەدرێت بە پاڵاوگەکانی کوردستان، بەغدا خۆی وەریبگرێتەوە و لەبەرامبەریشدا بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: مەرجی وەزیری نەوت بۆ زیادکردنی پشکی کوردستان لە نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکان، لە 50 هەزار بەرمیلەوە بۆ 115 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ئەوەیە، دەبێت ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیارێک داوای لێبکات ئەم بڕە زیاد بکات، بەوەش چوارچێوەی یاسایی دەبێت و دەتوانێت پشکی نەوتی کوردستان زیاد بکات

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *